ڤیدیۆ؛ کلاسیکۆی سعودیە رووداوێکی سەیری بەخۆیەوە بینی

22-02-2019
سامان وڵاتژێری @samanwllatzheri
نیشانەکردن یانەی هیلال
A+ A-

رووداو - هەولێر

یانەی هیلال یاریی کلاسیکۆی خولی سعودیەی لە یانەی ئیتیحادی رکابەری بردەوە و جێگەی خۆی لە پلەی یەکەمی ریزبەندی خولەکە قایمترکرد.

یارییەکە لە رکابەرییەکانی گەڕی 21ـی خولەکە لەسەر یاریگەی شاری شا عەبدوڵلای وەرزشی بە ئامادەبوونی نزیکەی 60 هەزار هاندەر بەڕێوەچوو و هیلال یارییەکەی بە دوو گۆڵی بێبەرامبەر بردەوە.

دوای ئەوەی گێمی یەکەم بەیەکسانبوون کۆتاییهات، لە گێمی دووەمدا لە خولەکی 67 بافیتیمبی گۆمێز، هێرشبەری فەرەنسی گۆڵێکی بۆ هیلال تۆمارکرد، لە پێشەنی ریزبەندی گۆڵکەرانی خولەکە بووە خاوەنی 17 گۆڵ.

لە خولەکی 82 سالم ئەلدوسەری، گۆڵی دووەمی بۆ پێشەنگی خولەکە تۆمارکرد و یارییەکە بە دوو گۆڵی بێبەرامبەر کۆتاییهات، هیلال لە پلەی یەکەمی ریزبەندی خولەکە بووە خاوەنی 52 خاڵ و ئیتیحادیش لە پلەی پێشکۆتاییە بە 15 خاڵ.

یارییەکە بەدەنگی عەلی سەعید ئەلکەعبی

 

یارییەکە رووداوێکی چاوەڕواننەکراو و سەیری بە خۆیەوە بینی، کاتێک بافیتیمبی گۆمێز گۆڵی یەکەمی بۆ یانەکەی تۆمارکرد، بەهۆی شێوازی ئاهەنگگێرانەکەی هاندەرێکی منداڵی ترساند و منداڵەکە لەکاتێکدا گۆمێز بەشێوازە هەمیشەیەکەی چووە لای رایکرد، ئەم رووداوە لەنێو سۆشیال میدیا چەندینجار بڵاوکرایەوە و بە رووداوێکی سەیر تەماشاکرا.

رووداوەکەی گۆمێز و ترساندنی منداڵێک



دوای یارییەکە گۆمێز چووەوە لای منداڵەکە و درێسی خۆی بە دیاری پێشکەشی منداڵەکە کرد.

یارییەکە بە دەنگی فارس عەوەز



کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە