یانەی میلان دەگەڕێتەوە سەردەمی زێڕینی خۆی


رووداو – هەولێر

ئێستا باس لە گەڕانەوە بۆ سەكۆی سەركەوتنەكان و سەردەمی زێڕینی یانەی میلانی ئیتاڵی لە تۆپی پێ دەكرێت، ئەم هەواڵەش دڵی هاندەرانی یانەكەی خۆشكردووە و چاوەڕێی ئاییندەیەكی باشتر بۆ یانەكەیان دەكەن، كە چەند وەرزێكە لە بارێكی خراپدایە.

میلان لە سانسیرۆش جیادەبێتەوە و لە ساڵی 2017 دەبێتە خاوەن یاریگەیەكی تایبەت بە خۆی.