ڤیدیۆ؛ دوای 17 بردنەوە ئایندهۆڤن وەستێنرا
رووداو دیجیتاڵ
یانەی ئۆترێخت بۆ یەکەمجار لەم وەرزەی خولی نایابی هۆڵەندادا، یانەی ئایندهۆڤنی لە سەرکەوتن بێبەش کرد.
ئایندهۆڤن لە 17 گەڕی رابردووی خولی هۆڵەندیدا سەرکەوتنی بەدەستهێناوە، بەڵام لە گەڕی 18ـدا نەیتوانی سەرکەوتن بەسەر ئۆترێختدا بەدەستبینێت و 1-1 لەگەڵیدا یەکسان بوو.
لە گێمی یەکەمدا ئایندهۆڤن لە خولەکی حەوتدا لە رێگەی یۆهان باکایۆکۆوە گۆڵی پێشکەوتنی تۆمارکرد.
لە گێمی دووەمدا، دوای تێپەڕبوونی هەشت خولەک، ئۆترێخت لە رێگەی عوسمان بۆسایدەوە ئەنجامەکەی یەکسان کردەوە.
ئایندهۆڤن بە کۆکردنەوەی 52 خاڵ لە پێشەنگی خولەکەدا مایەوە، ئۆترێختیش لە پلەی چواردەدایە و ژمارەی خاڵەکانی کردە 19 خاڵ.