ڤیدیۆ؛ مانچێستەر سێ خاڵ و پلەی چوارەمی لە وێستهام وەرگرت

22-01-2022
ئەحمەد سەنگاوی
ئەحمەد سەنگاوی @ahmadsangawe
A+ A-
راشفۆرد مانچێستەری گەیاندە پلەی چوارەمی پرێمەرلیگ
 
لە میانی یارییەکانی گەڕی 23ی پرێمەرلیگ، لە یاریگەی ئۆڵدترافۆرد یانەی مانچێستەر یونایتد رووبەڕووی یانەی وێستهام یونایتد بووەوە
 
یارییەکە شەڕ بوو لەسەر گرتنی پلەی چوارەمی ریزبەندی کە وێستهام خاوەنی 37 خاڵ بوو، هەرچی مانچێستەرە، خاوەنی 35 خاڵ بوو، بۆیە یارییەکە بۆ هەردوولا چارەنووسساز بوو لەسەر کێبڕکێکردن بۆ جێگیربوون لە پلەی چوارەمی ریزبەندی.
 
بەدرێژایی کاتی یاسایی یارییەکە هەردوولا هەوڵی تۆمارکردنی گۆڵیاندا، بەڵام هەوڵەکانیان بێهوودەبوو، لە دوایین خولەکی کاتی زیادکراوی یارییەکە مارۆس راشفۆرد بووە فریادڕەسی راڵف رانگنیکی راهێنەر و لە خولەکی 93 گۆڵی پێشکەوتن و سەرکەوتنی مانچێستەری تۆمار کرد.
 
دوای ئەنجامدانی ئەم یارییە، مانچێستەر و وێستهام ئاڵوگۆڕیان بە پلەکانیان کرد لە ریزبەندی خولەکە، مانچیستەر کۆی خاڵەکانی گەیاندە 38 خاڵ و هاتە پلەی چارەمی ریزبەندی، هەرچی وێستهامیشە پلەی دابەزی بۆ پلەی پێنجەمی ریزبەندی

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە