ڤیدیۆ؛ بارسێلۆنا بەزەحمەت گەیشتە قۆناخی 16ـی جامی شای ئیسپانیا

22-01-2021
ئیحسان تاهیر
نیشانەکردن بارسێلۆنا كۆرنێیا جامی شای ئیسپانیا
A+ A-

رووداو دیجیتال

یانەی بارسێلۆنا پێویستی بە 120 خولەک یاریکردن بوو تاوەکو توانی زۆر بە زەحمەت لە
یانەی كۆرنێیا بباتەوە و بلیتێکی قۆناخی 16ـی جامی شای ئیسپانیا بەدەستبێنێت.

لە گەڕی 32ـی جامی شای ئیسپانیا، بارسا بووە میوانی كۆرنێیا، کە لە خولی پلە دووەکانی ئیسپانیا یاریدەکات و دوای دوو گێمی زیادکراو توانی بە دوو گۆڵی بێبەرامبەر لێیبباتەوە.

لە 90 خولەکی کاتی ئاسایی یارییەکەدا، یاریزانانی بارسا نەیانتوانی گۆڵ لە کۆرنێیا بکەن، کە میرالیم پیانیچ و عوسمان دێمبێلی دوو لێدانی سزایان لەدەستدا.

لە خولەکی دووی گێمی یەکەمی زیادکراودا دێمبێلی بە لێدانێکی بەهێز لە دەرەوەی هێڵی سزاوە گۆڵی یەکەمی بارسای بەدەستهێنا و لە خولەکی 120شدا برایتوەیت گۆڵی دووەمی تۆمارکرد و کەتەلۆنییەکان بلیتی سەرکەوتنیان بەدەستهێنا.

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە