رووداو دیجیتاڵ
دەنگۆکان گەڕانەوە سەبارەت بە داهاتووی لویس دیازی ئەستێرەی کۆڵۆمبی، یاریزانی باڵی یانەی لیڤەرپوولی ئینگلیزی، دوای ئەوەی پێشتر باس لەوە دەکرا کە دەیەوێت پەیوەندی بە ریزەکانی یانەی بارسێلۆنای ئیسپانییەوە بکات.
بەگوێرەی رۆژنامەی مۆندۆ دیپۆرتیڤۆی کەتەلۆنی، ناوی دیاز جارێکی دیکە بە بارساوە بەستراوەتەوە، ئەمەش دوای ئەوەی دانوستاندنەکان بۆ نوێکردنەوەی گرێبەستەکەی لەگەڵ لیڤەرپوول شکستییان هێنا.
گرێبەستی یاریزانە کۆڵۆمبییەکە لەگەڵ رێدز لە مانگی حوزەیرانی 2027 کۆتایی دێت، بەڵام بارسێلۆنا بە یەکێک لە بژاردەکانی بەهێزکردنی هێڵی هێرشبەری لە داهاتوودا دادەنێت.
هەرچەندە ئەم کارە بۆ یانە کەتەلۆنییەکە ئاسان نییە، چونکە نرخی دیاز بە نزیکەی 80 ملیۆن یۆرۆ دەخەمڵێندرێت، کە یانە کەتەلۆنییەکە ئێستا ناتوانێت بیدات، بەڵام دەکرێت کارگێڕیی ئەو یانەیە بۆ بەدەستهێنانی تواناکانی ئەو یاریزانە بەدوای رێگەچارەیەکدا بگەڕێن.
رۆژنامە کەتەلۆنییەکە بڵاویکردووەتەوە، هەفتەکانی داهاتوو بۆ یاریزانی پێشووی یانەی پۆرتۆی پۆرتوگالی زۆر گرنگ دەبن، بەتایبەتی کە بیرۆکەی لەبەرکردنی درێسی بارسێلۆنا سەرنجی راکێشاوە، سەرەڕای ئەوەی بەرپرسانی لیڤەرپوول هێشتا هیوایان بەوە هەیە لەگەڵ نوێنەرەکانی بگەنە رێککەوتن بۆ نوێکردنەوەی گرێبەستەکەی و هێشتنەوەی لە ئانفێڵد.
بارسێلۆنا تاکە یانە نییە کە ئارەزووی گرێبەستکردن لەگەڵ دیاز دەکات، بەو پێیەی پاریس سان جێرمانی فەرەنسی و میلانی ئیتاڵیش رکابەریی لەسەر تواناکانی ئەو یاریزانە کۆلۆمبییە دەکەن.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ