چاڤی هەموو رق و تووڕەیی خۆی بە لیڤاندۆڤسکی رشتووە

رووداو دیجیتاڵ

 

راپۆرتە رۆژنامەڤانییەکان لە ئیسپانیا، دیمەنەکانی ئەو حاڵەتە تووندەی تووڕەیی ئاشکرا دەکەن کە چاڤی هێرناندێزی راهێنەری بارسێلۆنا لە پشووی نێوان هەردوو گێمی یارییەکەیان بەرامبەر ئەلمێریا لەگەڵ یاریزانەکانی بەکاریهێناوە.
 
رۆژنامەی مۆندۆ دیپۆرتیڤۆی ئیسپانی رایگەیاندووە، چاڤی لە دۆخێکی دەروونی زۆر خراپدا چووەتە ژووری جلگۆڕین، چونکە گێمی یەکەم بە یەکسانبوون بە ئەنجمای 1-1 بەرامبەر ئەلمێریا کۆتاییهات، کە دوا پلەی لالیگا بەدەستدەهێنێت.
 
رۆژنامەکە زیاتر دەڵێت "بەگوێرەی چەند شایەتحاڵێک کە لەوێ بوونە، چاڤی بە تووڕەییەوە چووەتە ژوورەکە و رەخنەی زۆر تووندی ئاراستەی یاریزانەکانی کردووە، بەتایبەتی رۆبێرت لیڤاندۆڤسکی، کە لە کۆتاییدا یەکلاکەرەوە بوو بە دروستکردنی ئاسیستێک بۆ گۆڵی بردنەوەی بارسا لە لایەن سێرجی رۆبێرتۆوە.
 
وەک ئەو سەرچاوەیە باسی دەکات، چاڤی لە رەخنەکانی لە یاریزانەکانی دیکە زۆر تووند نەبووە، تەنیا هەندێکجار نەبێت.
 
بەم سەرکەوتنە بارسێلۆنا ژمارەی خاڵەکانی بۆ 38 خاڵ بەرزکردەوە و لە پلەی سێیەمی ریزبەندیی لالیگادایە، لە بەرامبەردا ژمارەی خاڵەکانی ئەلمێریا بە 5 خاڵ مایەوە، کە لە پلەی کۆتاییدایە.