رووداو دیجیتاڵ
یانەی ریال مەدریدی ئیسپانی، بیر لە گواستنەوەی ئەستێرەیەکی لاوی هەڵبژاردەی کرواتیا دەکاتەوە و دەیەوێت لە گواستنەوەی زستانەدا گرێبەستی لەگەڵدا واژۆبکات.
میدیای ئیسپانیا دەڵێت " ناوی یوسکۆ گڤاردیۆل، ماوەیەکی زۆرە ناوی لەسەر مێزی گفتوگۆی ریال مەدریدە، یانەکە پێی وایە ئەو باشترین یاریزانی هێڵی بەرگری بووە لە مۆندیالدا و لە سەرەتای ئەم وەرزە لە خولی ئەڵمانیا و تاوەکو ئەنجامدانی یارییەکانی مۆندیالیش ئەوەی دووپاتکردووەتەوە.
ریال مەدرید بۆ بەهێزکردنی هێڵی بەرگری یانەکەی دەیەوێت ئەو یاریزانە بباتە ریزەکانی، لەکاتێکدا گرێبەستی گڤاردیۆل لەگەڵ لایپزیگ لە 2027 کۆتاییدێت و نرخی ئێستاشی دەگاتە 60 ملیۆن یۆرۆ.
یانە ئیسپانییەکە بۆ گواستنەوەی ئەو یاریزانە کرواتییە دەیەوێت سوود لە پەیوەندیی لوکا مۆدریچ لەگەڵ گڤاردیۆل وەربگرێت بۆ ئەوەی متمانەی پێبکات پەیوەندی بە یانەکەوە بکات.
لەلایەکی دیکەوە ناوی ئەو یاریزانە بە یانەی بایرن میونشنی ئەڵمانی بەستراوەتەوە، حەسەن ساڵح حەمیدزیچ، بەڕێوەبەری وەرزشیی بایرن میونشن دەڵێت " ئێمە لە دڵی بەرگریدا یاریزانی زۆرباشمان هەیە، ئێمە خاوەنی دیلێخت، ئوپامیکانۆ و لوکاس هێرناندێزین و سێ بەرگریکاری گەورەمان هەیە، هەروەها جوسێپ ستاتینیچمان هەیە، بۆیە هیچ هۆکارێک نییە بۆ ئەوەی یاریزانێکی دیکەی دڵی بەرگری بگوازینەوە."
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ