دێربیی ڤالێنسیا سەرسوڕهێنەر بوو

21-12-2021
سه‌فین ته‌ها @safintaha
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ 

یانەی ڤالێنسیا لە یارییەکی دراماتیکی و سەرنجڕاکێشدا بووە براوەی دێربیی شارەکەی، دوای ئەوەی لە یانەی لیڤانتی بردەوە.
 
یارییەکە لەسەر یاریگەی سیوتات دێ ڤالینسیای تایبەت بە  یانەی لیڤانتی کرا، ئەنجامەکەش چوار گۆڵ بۆ ڤالێنسیا و سێ گۆڵیش بۆ لیڤانتی بووە.
 
لە گەڕی 18ـی لالیگا و لە دوایین یارییەکانی ئەو هەفتەیەدا، یانەی لیڤانتی زۆر بە هێزەوە چووە نێو یارییەکە و هەر زوو دوو گۆڵیان لە رێگەی خۆسێ کامپانیا و رۆجێر مارتییەوە تۆمارکرد، پێش تەواوبوونی نیوەی یەکەم گۆنزالۆ گێدێش گۆڵێکی بۆ ڤالێنسیا هێنا، بەڵام لە نیوەی دووەمدا بەتەواوی مێزەکە هەڵگەڕایەوە، گۆنزالۆ گێدێش و کارلۆس سۆلێر ئەنجامەکەیان لە ماوەی 25 خولەکدا کرد بە 4-2 لە سوودی ڤالێنسیا، لە خولەکی کۆتاییشدا ئەنیس بەردیی مەکدۆنی گۆڵی سێیەمی بۆ لیڤانتی هێنا، یارییەکەش 4-3 بۆ ڤالێنسیا کۆتاییهات.
 
شەمشەمەکوێرەکان بردنەوەی سێیەمی لەسەریەکی تۆمارکرد و چوونە پلەی حەوتەم بە 28 خاڵ، لیڤانتیش یەک بردنەوەی نییە و لە پلەی کۆتاییە بە 8 خاڵ لە 18 یاریدا.

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە