پرێمه‌رلیگ ئه‌مڕۆ گڕده‌گرێت

21-12-2019
ئیحسان تاهیر
نیشانەکردن ئێڤێرتۆن ئارسیناڵ
A+ A-

رووداو ـ هه‌ولێر

ئه‌مڕۆ پرێمه‌رلیگ له‌ گه‌ڕی هه‌ژده‌میدا به‌ ئه‌نجامدانی 7 یاری گڕده‌گرێت، كه‌ یاری هه‌شته‌میش به‌هۆی به‌شداریكردنی یانه‌ی لیڤه‌رپوول له‌ مۆندیالی یانه‌كان له‌ قه‌ته‌ر دواخراوه‌، كه‌ بڕیاربوو یانه‌ی ریدز ببێته‌ میوانی وێستهام یونایتد.

به‌هێزترین دوو یاری ئه‌م گه‌ڕه‌ له‌ هه‌ردوو شاری لیڤه‌رپوول و مانچێسته‌ر به‌ڕێوه‌ده‌چن، كه‌ ئه‌مڕۆ له‌ یاری كردنه‌وه‌ی ئه‌م گه‌ڕه‌ی پرێمه‌رلیگدا، كاژێر 15:30 یانه‌ی ئارسیناڵی بریندار ده‌چێته‌ یاریگه‌ی جۆدیسۆن پارك له‌ لیڤه‌رپوول و ده‌بێته‌ میوانی ئێڤێرتۆن، كه‌ ئه‌مه‌ یه‌كه‌م یاری تۆپچییه‌كانه‌ له‌دوای بوونی میكایل ئارتێتا به‌ راهێنه‌ری.

یاری لوتكه‌ی ئه‌مڕۆی پرێمه‌رلیگ له‌نێوان مانچێسته‌ر سیتی و لیسته‌ر سیتی ده‌بێت، كه‌ له‌  شاری مانچێسته‌ر سیتی به‌ڕێوه‌ده‌چێت.

كوڕانی پێپ گواردیۆلا، كه‌ ئێستا له‌دوای لیسته‌ر سیتی پله‌ی سێیه‌می ریزبه‌ندییان گرتووه‌، هه‌وڵده‌ده‌ن به‌ بردنه‌وه‌ له‌ لیسته‌ر سیتی سه‌ره‌تایه‌كی نوێ ده‌ستپێبكه‌نه‌وه‌ و خۆیان له‌ پله‌ی دووه‌م نزیك بكه‌نه‌وه‌، ئه‌گه‌رچی به‌ بردنه‌وه‌ی ئه‌م یارییه‌ش ناتوانن پله‌ی دووه‌م له‌ لیسته‌ر سیتی وه‌ربگرن، كه‌ به‌ 4 خاڵ له‌پێشیانه‌.

یاری نێوان هه‌ردوو تیپی دووه‌م و سێیه‌می ریزبه‌ند كاژێر 20:30 له‌سه‌ر یاریگه‌ی ئیتیحاد له‌ شاری مانچێسته‌ر ئه‌نجام ده‌درێت.

خشته‌ی یارییه‌كانی ئه‌مڕۆ:

ئێڤێرتۆن ـ ئارسیناڵ 15:30
ئاستۆن ڤێلا ـ ساوسهامتۆن 18:00
نیوكاسڵ ـ كریستال پالاس 18:00
وێستهام ـ لیڤه‌رپوول (دواخراوه‌)
نۆرویچ سیتی ـ وڵڤەرهامپتۆن 18:00
بۆرنمۆس ـ بێرنلی 18:00
برایتۆن ـ شیفێلد یونایتد 18:00
مانچێسته‌ر سیتی ـ لێسته‌ر سیتی 20:30

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە