فەرمی؛ مۆنتێلا لە راهێنەرایەتی فیۆرێنتینا دوورخرایەوە

رووداو - هەولێر

بەفەرمی یانەی فیۆرێنتینا، ڤیچینزۆ مۆنتێلای لە پۆستی راهێنەرایەتی یانەکەی دوورخستەوە، دوای ئەوەی شەوی رابردوو بەرامبەر یانەی رۆما دۆران.

یانەی فیۆرێنتینا، لەسەر ماڵپەری فەرمی خۆی دوورخستنەوەی ئەو راهێنەرەی لە پۆستەکەی راگەیاند و نووسیوویەتی، بەهۆی ئاستی خراپی یانەکە و ئەنجامەکانی بڕیاری دوورخستنەوەی راهێنەرەکەیان داوە.

فیۆرێنتینا لە بڵاوکراوەکەیدا سوپاسی مۆنتێلا دەکات بۆ ئەو کارەی لە ماوەی رابردوودا لەگەڵ یانەکەی کردوویەتی و هیوای سەرکەوتنیشی، لە کاروانی داهاتوویدا بۆ راهێنەرە ئیتالییەکە دەخوازێت.



یانە ئیتالییەکە لە کۆتایی بەیاننامەکەیدا رایگەیاندووە، لە چەند رۆژی داهاتوو ناوی راهێنەری نوێیان ئاشکرادەکەن.

دوورخستنەوەی مۆنتێلا لەکاتێکدایە کە لە دەستپێکی گەڕی 17ـی سێریا ئەی، یانەکە لەنێو یاریگە و هاندەرانی بە گۆڵێک بەرامبەر چوار گۆڵ بە یانەی رۆما دۆڕا.