بەفەرمی یانەی بایرن میونشن یەکەم گرێبەستی زستانەی راگەیاند


رووداو - هەولێر

بەشێوەیەکی فەرمی یانەی بایرن میونشنی ئەڵمانی یەکەم گرێبەستی گواستنەوەی زستانەی راگەیاند و گرێبەستی لەگەڵ ساندرۆ ڤاگنەر، هێرشبەری یانەی هۆڤێنهایم واژۆکرد.

یانەکە لەسەر ماڵپەری فەرمی خۆی گواستنەوەی یاریزانەکەی تاوەکو 2022 بەرامبەر 10.6 ملیۆن یۆرۆ بۆ ریزەکانی راگەیاند و یاریزانەکەشی بەدرێسی ژمارە 2ی یانەکە وەک یاریزانی نوێی یانەکە بەمیدیاکان ناساند.



ڤاگنەری 30 ساڵ پێشتر لە یانەی بایرن میونشن یارییکردووە و لە ساڵی 2016 لە یانەی هۆڤێنهایم لە 40 یارییدا 15 گۆڵی بۆ یانەکە تۆمارکرد.


دوای گەڕانەوەشی بۆ ریزەکانی بایرن میونشن ئەو هێرشبەرە لەلێدوانێکدا گوتی، زۆر دڵخۆشم، دوای کاروانێکی دوور و درێژ گەڕامەوە ماڵەکەم و یانەکەم.

یاریزانەکە لەچەند رۆژی داهاتوودا لەگەڵ یانەی بایرن میونشن بۆ ئەنجامدانی کەمپێکی مەشق و راهێنان لەگەڵ یانەکە دەچێتە قەتەر.