دێربی لەندەن لە قۆناخی پێشکۆتایی کاراباو کەپ

21-12-2017
سامان وڵاتژێری @samanwllatzheri
نیشانەکردن کاراباو کەپ
A+ A-

رووداو - هەولێر

تیروپشکی قۆناخی پێشکۆتایی جامی خولی ئینگلیزی ناسراو بە کاراباو کەپ راکێشرا و ئەو قۆناخە یارییەکی بەهێز و گرنگ بەخۆیەوە دەبینێت.

دوای ئەوەی یانەی مانچێستەر یونایتدی پاڵەوانی وەرزی رابردووی جامەکە بەشێوەیەکی چاوەڕواننەکراو لەسەر دەستی بریستۆڵی بەشدار لە چامپیۆنزشیپ کرایە دەرەوە، ئەو یانەیە لە قۆناخی داهاتوودا بەرامبەر یانەی مانچێستەر سیتی پێشەنگی پرێمەرلیگ.

یانەی چێڵسی دوای ئەوەی بە زەحمەت و بە گۆڵێکی بێبەرامبەر سەرکەوتنی بەسەر یانەی بۆرنمۆوس بەدەستهێنا، لە یارییەکی 100% لەندەنیدا و لە یاریی دێربی ئەو شارەدا لە قۆناخی پێشکۆتایی رکابەری لەسەر گەیشتن بە یاریی کۆتایی پاڵەوانێتییەکە دەکەن.

ئەنجامی تیروپشکی قۆناخی پێشکۆتایی

بریستۆڵ - مانچێستەر سیتی
چێڵسی - ئارسیناڵ


کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە