هاندەرانی ریڤەرپلەیت دەستدرێژی دەکەنە سەر مێسی

21-12-2015
رووداو وەرزشی
نیشانەکردن ژاپۆن، مێسی
A+ A-

رووداو - هەولێر

رۆژنامەی ئاسی ئیسپانی بڵاویکردەوە لەکاتی گەڕانەوەی لیۆنێل مێسی ئەرجەنتینی و ئەستێرەی یانەی بارسێلۆنای ئیسپانی لە نێو فرۆکەخانەی ناریتا لە ژاپۆن لەلایەن هاندەرانی ریڤەرپلەیتی هاونیشتیمانیەوە بێڕێزی و سووکایەتی پێکراوە.

رۆژنامەکە نووسیویەتی، یەکێک لە هاندەرەکانی ریڤەرپلەیت لە نزیک کابینەی وەرگرتنی پاسپۆرت لەنێو فرۆکرخانەکە خۆی لە مێسی نزیکردووەتەوە و پاڵی پێوەناوە و دواتر تفی لێکردووە.

ئاس ئاشکرایکردووە کە هۆکاری هێرشی ئەو هاندەرەی ریڤەرپلەیت دەگەڕێتەوە بۆ بۆ دوو هۆکلار، یەکەمیان ئەو گۆڵەی کە مێسی لە یاریی کۆتایی مۆندیالی یانەکانی جیهان لە یانەکەی تۆماریکرد و بەوهۆیەوە دەرگای گۆڵەکانی بۆ یانەی بارسا کردوە و ئەمەش بووە هۆی دۆرانی یانەی ریڤەرپلەیت و لەدەستدانی نازناوەکە.

دووەمیشیان نەگووتنەوەی سروودی نیشتیمانی ئەرجینتین بووە لەلایەن مێسییەوە، کەبەر لە یارییەکە لەلایەن یاریزانانی ریڤەرپلەیت گوتراوەتەوە. 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە