رووداو – هەولێر
دوای راگرتنی بۆ هەشت ساڵ لە هەموو چالاکییەکی وەرزشی جۆزێف سیپ بلاتەر، سەرۆکی لە کار راگیراوی فیدراسیۆنی تۆپی پێی جیهان کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیی ئەنجامدا.
لە کۆنگرە رۆژنامەوانییەکەدا بلاتەر رایگەیاندووە سەری لە بڕیارەکە سوڕماوە و گوتی من هەشت ساڵ سزادراوم، نازانم ئەمە چۆن بووە، بەڵام ئەگەر بڵێم ئەمە بۆ من رۆژێکی باشە هەڵەم کردووە.
لە بەشێکی دیکەی قسەکانیدا بلاتەر ئەوەی راگەیاندووە، لە شەڕکردن بۆ هەڵگرتنی سزاکەی بەردەوام دەبێت و رایگەیاند هەموو هەوڵێک دەدات بۆ ئەوەی سزایەکەی لاببرێت و پەنا دەباتە بەر دادگای نێودەوڵەتی وەرزشی.
لیژنەی دادوەری فیفا هەریەک لە جۆزێف بلاتەر، سەرۆکی فیفا و میشێل پلاتینی سەرۆکی یوێفای بۆ هەشت ساڵ لە هەموو چالاکییەکی وەرزشی راگرت.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ