دوای دووساڵ هێشتا چاڤی بارسێلۆنای نەگەڕاندووەتەوە لووتکە

روداوو دیجیتاڵ
 
دووساڵ لەمەوبەر چاڤی هێڕناندێز راهێنەرایەتی یەکەم یاریی بارسێلۆنای کرد، لە دێربیی شاری بارسێلۆنا و بە گۆڵێکێ بێ بەرامبەرلە ئیسپانیۆلی بردەوەوە، دوای دوو ساڵ لە رابەرایەتی کردنی تیپەکە هێشتا ئەنجامەکانی بە دڵی هاندەران نییە.
 
دوای ئەنجامە خراپەکانی رۆناڵد کۆمانی راهێنەری بارسێلۆنا، دەستەی کاڕگێڕیی یانە کەتەلۆنییەکە بە سەرۆکایەتی خوان لاپۆرتا بریاریدا بە لابردنی کۆمان لە پۆستەکەی، و گەڕاندنەوەی 
چاڤی هێرناندێز بۆ یانە کەتەلۆنییەکە، بەڵام ئەمجارەیان وەکو راهێنەری تیپی یەکەم.
 
چاڤی لە سەرەتای گەرانەوەی تووشی زەحمەتی و کێشەی زۆر بوو لە تیپەکە، گرینگترینیان پێکانی دووبارەی یاریزانان، نەبوونی متمانە لەنێو یاریزانان و هەروەها کێشەی دارایی کە گەورەترین کێشەی ئەو کاتی یانەکە بوو.
 
بردنەوەی یارییەکانی سەرەتایی بەبێ گرنگیدان بە شێوازی یاریکردن، یەکەمین ئامانجی چاڤی بوو بۆ باشترکردنی ریزبەندیی یانە کەتەلۆنییەکە لە لالیگا، چاڤی سەرکەوتوو بوو لە تاقی کردنەوەکانی سەرەتاییدا، بەڵام لە هەردوو پاڵەوانێتیەکەی ئەوروپا یانەکە سەرکەوتو نەبوو و شکستیهێنا لە سەرکەوتن بەرامبەر بێنفیکا لە خولی پاڵەوانانی ئەوروپا، دواتر لە قۆناخی هەشتی یوروپالیگدا بە سکاندالێکی گەورە بەرامبەر ئیتراخت فرانکفۆرتی ئەڵمانی دۆڕا، بەم شێوەیە یەکەم وەرزی چاڤی کۆتایی هات، هاندەران بەرەوپێشچوونی باشیان لە تیپەکە تێبینی دەکرد، بە تاییبەتی دوای بردنەوەی کلاسیکۆ لەناو سانتیاگۆ بێرنابیۆ بە چوار گۆڵی بێبەرامبەر.
 
لە دووەم وەرزیدا چاڤی دوای گرێبەستکردن لەگەڵ یاریزانە دڵخوازەکانیدا لە هاوینی 2022 دا، دووبارە لە خولی پاڵەوانانی ئەوروپا نەیتوانی قۆناخی کۆمەڵەکان ببڕێت، بەڵام بە پێچەوانەی ئەمە لە لالیگا دا لە کۆی 38 یارییدا 28یاری براوە بوو 6 یاریی دۆڕاند.
دووبارە لە یۆروپالیگدا لە قۆناخی 32 بەرامبەر مانچێستەر یونایتدا دۆڕا.
 
دوای دووساڵ چاڤی لە بارسێلۆنا 107 یاری ئەنجامداوە لە 67یان براوە بووە، 21یاری دۆڕاوە و لە 19 یارییدا یەکسان بووە، رێژەی بردنەوەکانی 62.61 لە سەدە.
 
دوایی دووساڵ هێشتا هاندەرانی یانەی بارسێلۆنا لە ئەنجامەکانی یانەکەیان رازینین، چاڤی تاوەکو ئێستا پێکهاتەیەکی بەهێزی بۆ یانەکە نەدۆزیوەتەوە، لە لالیگا لە پلەی سێیەم دێت.