مارتن ئۆنێل و رۆی كین وازیانهێنا
رووداو - ههولێر
مارتن ئۆنێل راهێنەری هەڵبژاردەی کۆماری ئێرلەندا و رۆی کینی یاریدەدەری دەستیان لەکارکێشایەوە.
فیدراسیۆنی تۆپی پێی کۆماری ئێرلەندا، ئەمڕۆ چوارشەممە رایگەیاند مارتن ئۆنێلی راهێنەری هەڵبژاردەکەیان و رۆی کینی یاریدەدەری بەهۆی ئەنجامە خراپەکانی هەڵبژاردەکەوە دەستیان لەکارکێشایەوە.
ئێرلەندا لە 2018ـدا ئەنجامەکانی وەکو پێویست نەبووە و لە خولی نەتەوەکانی ئەوروپای 2018ـشدا لە پلەی کۆتایی کۆمەڵەی چوارەمدا بوو لە ئاستی دووەمدا.
ئێرلەندا لە دوایین 11 یارییدا تەنیا یەک یاریی بردووەتەوە و گرێبەستی راهێنەرەکەش تاوەکو 2020 بوو، بەڵام بەهۆی خراپی ئەنجامەکانی دەستیلەکارکێشایەوە