مارتن ئۆنێل و رۆی كین وازیانهێنا

21-11-2018
ئه‌رسه‌لان عه‌بدولڵا
ئه‌رسه‌لان عه‌بدولڵا
نیشانەکردن مارتن ئۆنێل ، رۆی كین، کۆماری ئێرلەندا
A+ A-


رووداو - هه‌ولێر

مارتن ئۆنێل راهێنەری هەڵبژاردەی کۆماری ئێرلەندا و رۆی کینی یاریدەدەری دەستیان لەکارکێشایەوە.


فیدراسیۆنی تۆپی پێی کۆماری ئێرلەندا، ئەمڕۆ چوارشەممە رایگەیاند مارتن ئۆنێلی راهێنەری هەڵبژاردەکەیان و  رۆی کینی یاریدەدەری بەهۆی ئەنجامە خراپەکانی هەڵبژاردەکەوە دەستیان لەکارکێشایەوە.

ئێرلەندا لە 2018ـدا ئەنجامەکانی وەکو پێویست نەبووە و لە خولی نەتەوەکانی ئەوروپای 2018ـشدا لە پلەی کۆتایی کۆمەڵەی چوارەمدا بوو لە ئاستی دووەمدا.

ئێرلەندا لە دوایین 11 یارییدا تەنیا یەک یاریی بردووەتەوە و گرێبەستی راهێنەرەکەش تاوەکو 2020 بوو، بەڵام بەهۆی خراپی ئەنجامەکانی دەستیلەکارکێشایەوە

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە