رووداو لەنێو یاریگای سانتیاگۆ بێرنابیۆ

رووداو- مەدرید

یاری كلاسیكۆی ئەمجارە لە یاریگای سانتیاگۆ بێرنابیۆ دەكرێ و 81 هەزار كەس لەنێو یاریگاكە ئامادەدەبن.

سانتیاگۆ بێرنابیۆ ساڵی 1944 دروستکراوە و لە مۆزەخانەیەکیشدا گشت مێژووی یانەکە پارێزراوە.

لەدەرەوەی یاریگاكە هاندەران بەتاسەوە چاوەڕوانی یارییەکەن و پێشبینی  بۆ ئەنجامی یارییەكە دەكەن.

‌‌ئەوەی لە مەیدانی بەردەم یاریگاكە جێی سەرنجە، ژمارەی زۆری ئەو کەسانەیە کە لە وڵاتە عەرەبییەکانەوە هاتوون و چاوەڕوانی یارییەکە دەکەن. هەندێکیشیان بەجلی بارسێلۆناوە ئومێدی بردنەوەی کلاسیکۆ ‌دەکەن.

‌لەنێو سەنتەری مەدریدیش گەنجان یان بە لاساییکردنەوەی کریستیانۆ پشتگیری ریال دەکەن، یان لەبەردەم کامێرای رووداو بانگەشە بۆ سەركەوتنی یانەكەیان دەكەن.