رووداو دێجیتاڵ
لە سەرەتای ئەم وەرزەدا دابەزینی ئاستی جود بێلینگهام، ئەستێرەی ئینگلیزی و یانەی ریال مەدرید بووەتە جێگەی پرسیاری هاندەرانی یانەکە، راپۆرتێکی رۆژنامەڤانیش هۆکارەکەی ئاشکرا دەکات.
رژنامەی مارکای ئیسپانی، لەبارەی دابەزینی ئاستی بێلینگهام و رۆڵی یاریزانەکەوە لەم وەرزەدا دەڵێت وەرزی رابردوو تاوەکو ئەم کاتانە بێلینگهام 10 گۆڵی تۆمار کردبوو، بەڵام ئەم وەرزە تاوەکو ئێستا هیچ گۆڵێکی تۆمار نەکردووە.
بێلی، ئەم وەرزە تاوەکو ئێستا نۆ یاریی لە چامپیۆنزلیگ و لالیگادا ئەنجامداوە، دابەزینی ئاستی یاریزانەکە بووەتە جێگەی سەرنجی هەمووان و ئەنچیلۆتی تۆمەتبار دەکەن بەوەی تاوەکو ئێستا نەیتوانیووە چارەسەرێک بۆ ئەم کێشەیە بدۆزێتەوە .
شرۆڤەکارانی مارکا لە درێژەی راپۆرتەکەدا دەڵێن، هاتنی کیلییان ئێمپاپێ بۆ یانەی ریال مەدرید، چاوەڕواندەکرا ببێتە هۆی دروستبوونی کێشە بۆ ڤینیسیۆس جۆنیۆر، بەڵام وا دیارە کاریگەرییەکەی بەسەر بێلینگهامەوە زیاتر بوو.
شەقامی وەرزشی مەدرید دڵخۆشنین بەو ئاستەی ئێستای یانەکە و هەموو چاوەکان لەسەر کارلۆ ئەنچێلۆتیی راهێنەرن، بۆ ئەوەی یانەکە بخاتەوە سەر رێچکەی سەرکەوتن.
بێلینگهام لەم وەرزەدا، بەگشتی 9 یارییکردووە، هیچ گۆڵێکی تۆمار نەکردووە و تەنیا 2 گۆڵی دروستکردووە، لە بەرامبەر کیلیان ئێمباپێ 12 یارییکردووە، 8 گۆڵی تۆمارکردووە و ئاسیستێکی کردووە.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ