لاپۆرتا هێرشێکی تووند دەکاتە سەر ریال مەدرید

21-10-2023
رووداو وەرزشی
نیشانەکردن خوان لاپۆرتا
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ 

خوان لاپۆرتا، سەرۆکی یانەی بارسێلۆنا، ئەندامانی یانەکەی لەوە دڵنیاکردەوە کە پێویست ناکات لە کەیسی بەرتیلدانی یانەکە بترسن کە بەهۆیەوە هێرش دەکرێتە سەری. 
 
دوای ئەوەی ئاشکراکرا کە یانەی بارسا بڕی 7.3 ملیۆن یۆرۆی داوە بە جێگری سەرۆکی پێشووی لیژنەی ناوبژیوانان، خۆزێ ماریا ئینریکێز نێگرێرا، کە لە نێوان ساڵانی 2001 بۆ 2018 ئەنجامدرا، بارسێلۆنا ئێستا لەژێر لێکۆڵینەوەدایە بە تۆمەتی گەندەڵی و بەرتیلدان.
 
پێشتر لاپۆرتا رایگەیاندبوو کە هەوڵێکی مەدریدی پلان بۆ داڕێژراو هەیە کە لە دژی یانەکە بەکاردەهێنرێت و بەرپرسیاری ئەم کەیسەیە، ئەمڕۆ لە کۆبونەوەی گشتی یانەکە هەمان قسەی دووبارە کردەوە.
 
لاپۆرتا دووپاتیدەکاتەوە "ئێمە رێگە نادەین مێژووی بارسا بشێوێنرێت. ئەم کەیسە توندترین هێرشە بۆ سەر یانەکە لە مێژوودا. گرنگ نییە چەند دەگەڕێن و درۆ دەکەن، چونکە ئەوان هیچ شتێک نادۆزنەوە. ئەوان هەمیشە قسە دەکەن، بەڵام ناتوانن هیچ شتێك  بسەلمێنن. ئێمە هیچ شتێکمان نەکردووە و لە دادگا بە بەڵگەوە دەیسەلمێنین کە بێتاوانین. ئەم کەیسەی نیگرێرا تەنیا هەڵمەتێکە بۆ زیان گەیاندن بە بارسا و لە لایەن کەسانێکەوە دروستکراوە کە نایانەوێ بارسا زیاتر لە یانەیەك بێت".
 
لە کۆتایی قسەکانیدا لاپۆرتا گوتی "هەواڵێکی ناخۆشم هەیە بۆ مەدریدیەکان، باشترین سەردەمی بارسا دەگەڕێنینەوە. 
 
کەیسەکە لە قۆناخی لێکۆڵینەوەدایە سەبارەت بە بەرتیلدان بە بەرپرسێکی گشتی. لە رووی یاساییەوە قەدەخەیە کە پارە بدەیت بە فەرمانبەرێکی مەدەنی بۆ ئەنجامدانی کارەکەی. دادوەری لێکۆڵینەوە ئەو راگەیاندنەی بارسێلۆنای رەتکردەوە کە گوایە ئەو پارەیەی بە نیگرێرا داوە بۆ راپۆرتی ناوبژیوانان بووە.

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەی ئیسپانیا جامی یۆرۆی 2024 بەرزدەکاتەوە. وێنە: AFP

ئیسپانیا بۆ چوارەم جار بووە پاڵەوانی جامی یۆرۆ

ئیسپانیا بۆ جاری چوارەم بووە پاڵەوانی جامی یۆرۆ دوای ئەوەی لە یاری کۆتایی پاڵەوانێتییەکە کە لە یاریگەی ئۆلیمپیا ستادیۆم لە بەرلین بەڕێوەچوو، بە دوو گۆڵ بەرامبەر گۆڵێک لە ئینگڵتەرای بردەوە.