بۆ کلاسیکۆ ریال مەدرید یاریزانێکی دیکەی لەدەستدا

21-10-2023
رێبوار محه‌ممه‌د
نیشانەکردن یانەی ریال مەدرید دانی سیبایۆس کلاسیکۆ
A+ A-

رووداو دیجیتاڵ

یانەی ریال مەدرید، تواناکانی یاریزانێکی دیکەی بۆ یاری کلاسیکۆ کە هەفتەی داهاتوو بەڕێوەدەچێت، لەدەستدا.
 
کلاسیکۆ لە گەڕی یانزەی لالیگا، شەممەی داهاتوو بارسێلۆنا و ریال مەدرید کۆدەکاتەوە.
 
دانی سیبایۆس ئەو یاریزانەی ریال مەدریدە کە بۆ کلاسیکۆ ئامادە نابێت.
 
پێشتر راگەیێنرابوو کە سیبایۆس، ناوەڕاستکاری ریال مەدرید، پێشتر تووشی پێکان بووە و کارلۆ ئەنچیلۆتی راهێنەریش لە پێکهاتەی تیپەکە بۆ یارییەکەی ئەمشەو بەرامبەر سێڤییا دووری خستووەتەوە.
 
سەرچاوەکان ئاشکرایانکردووە، سیبایۆس لەبەرئەوەی کێشەی لە ماسوولکەکانیدا هەیە، پێویستی بەپشووی زیاترە و لانیکەم دەبێ سێ هەفتە پشوو بدات تاوەکو چاک ببێتەوە.
 
بەپێی سەرچاوەکان، ئەو یاریزانە لە یاریی بەرامبەر رایۆ ڤاییکانۆ لە پێنجی مانگی داهاتوو دەتوانێ یاریی بکات.
 
سیبایۆس سێیەم یاریزانی ریال مەدرید کە تاوەکو ئێستا بەفەرمی بەشدارینەکردنیان لە کلاسیکۆ یەکلابووەتەوە، پاش هەریەک لە ئیدێر میلیتاوی بەرگریکەر و تیبۆ کۆرتوای گۆڵپارێز کە هەردووکیان بەستەری ئەژنۆیان پچڕاوە و نەشتەرگەرییان کردووە.
 
لە کلاسیکۆدا، ریال مەدرید گەڕانەوەی ناچۆ فێرناندێز، بەرگریکەری یانەکە بەخۆوە دەبینێت، پاشئەوەی راگرتنی ئەو یاریزانە بەهۆی کارتی سوورەوە بۆ راگرتن لە دوو یاریدا کەمکرایەوە.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە