ڤیدیۆ: کەریم گۆڵ بۆ تیپەکەی و بۆ تیپی رکابەریشی تۆمار دەکات

21-10-2023
ئیحسان تاهیر
کەریم بنزیما
کەریم بنزیما
نیشانەکردن کەریم بنزیما ئیتیحاد
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ

 

لە یارییەکی سەرنجڕاکێشی خولی سعودیەدا، کەریم بنزیمای ئەستێرەی فەرەنسی پاڵەوانی یارییەکە بوو، ئەگەرچی بۆ یەکەمجار لە ژیانی خۆیدا گۆڵێکی لە تیپەکەی کردەوە.
 
لە چوارچێوەی یارییەکانی خولی رۆشنی سعودیەدا هەردوو یانەی تەعاون و ئیتیحاد بە ئەنجامی 1-1 یەکسان بوون، لەو یارییەدا کە لە شاری بورەیدە بەڕێوەچوو.
 
لە خولەکی بیست و دوودا یانەی ئیتیحاد لە رێگەی کەریم بنزیما گۆڵی یەکەمی تۆمارکرد.
 
دوای چوار خولەک کەریم گۆڵێکی دیکەشی تۆمارکرد، بەڵام ئەمجارە بە هەڵە بەسەر لە گۆڵی تیپەکەی کرد و ئەنجامەکەی بۆ تەعاون یەکسان کردەوە. کە ئەمە یەکەم گۆڵی کەریم لە کاروانی وەرزشیی خۆیدا لە تیپی خۆی بکاتەوە.
 
دوای ئەوە هەردوو تیپەکە دەرفەتی زۆریان بۆ رەخسا بۆ ئەوەی سێ خاڵەکانی یارییەکە بکەنە بەشی خۆیان، بەڵام هیچ دەرفەتێکی گۆڵیان نەقۆستەوە، و یارییەکە بە گۆڵێک بۆ هەر تیپێک کۆتایی هات.
 
بەم ئەنجامە، تەعاون پلەی دووەمی خۆی لە ریزبەندیدا پاراست و بە سێ خاڵ لە دوای یانەی ئیتیحادەوەیە، کە پلەی سێیەمی گرتووە.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە