ئەشرەف حەکیمی تووشی کۆرۆنا بوو

21-10-2020
ئیحسان تاهیر
نیشانەکردن ئەشرەف حەکیمی ڤایرۆسی کۆرۆنا
A+ A-

رووداو دیجیتال

یانەی ئینتەرمیلانی ئیتالی، تووشبوونی بەرگریکارەکەی، ئەشرەف حەکیمی بە ڤایرۆسی کۆرۆنا راگەیاند.

بەپێی ئەو پروتۆکۆلەی یەکێتی تۆپی پێی ئەوروپا بەسەر سەرجەم یانەکاندا سەپاندووە، ئینتەرمیلان پشکنینی ڤایرۆسی کۆرۆنای بۆ سەرجەم یاریزانەکانی کرد و دەرکەوت کە ئەنجامی پشکنینی ئەشرەف حەکیمی پۆزەتیڤە.

ئینتەرمیلان لە بڵاوکراوەیەکی فەرمیدا، رایگەیاند "ئەنجامی پشکنینی ئەشرەف حەکیمی پۆزەتیڤە، بۆیە یاریزانەکە بەپێی رێنماییەکانی پرۆتۆکۆلی یوفا کەرەنتینە دەکرێت، ئەگەرچی دۆخی تەندروستیی یاریزانەکە جێگیرە و هیچ نیشانەیەکی لێدەرنەکەوتووە".

بەپێی ئەو بڵاوکراوەیەی یانەی ئینتەرمیلان، یاریزانە بەڕەچەڵەک مەغریبییەکە ناتوانێت بەشداری لە چەند یارییەکی یانەکەیدا بکات، لە خولی یانە پاڵەوانەکانی ئەوروپا و خولی ئیتالیادا.

ئەشرەف حەکیمی، دوای بەسەربردنی دوو وەرزی سەرکەوتوو بەشێوەی خواستن لەگەڵ یانەی بۆرووسیا دۆرتموندی ئەڵمانی، لەم هاوینەدا بەپێی گرێبەستێک چووە ریزەکانی یانەی ئینتەرمیلانی ئیتالی، کە یەکێکە لە یاریزانە گرنگ و سەرەکییەکانی پێکهاتەکەی ئەنتۆنیۆ کۆنتی.

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە