به‌یل پێكانه‌كه‌ى سوكه‌

21-10-2013
ئارینا حه‌مید
نیشانەکردن یانەی مەلەگا
A+ A-
گاریس بەیڵ یاریزانی یانەی ریال مەدریدی ئیسپانی پێی وایە هەواڵی پێکانەکەی زیاتر لەوەی کە پێویست بێ گەورە کرابۆوە.

گرانترین یاریزانی جیهان لە گفتوگۆدا لەگەڵ رۆژنامەی ئاسی ئیسپانی گووتی: بردنەوەمان لە یانەی مەلەگا بۆ ئێمە زۆر گرنگ بوو، بە باشترین شێوە یاریمان کرد و هەموو هەوڵی خۆمان دا بۆ سەرکەوتن، ئێستا دەبێت هەوڵ بدەین بۆ بردنەوەمان لە دوو یاری داهاتووی یانەکەمان بەرامبەر یانەکانی یۆڤنتۆس و بەرشلۆنە .

بێڵ لە درێژەی لێدوانەکەیدا رایگەیاند: ماوەی  چەند هەفتەیەکە بە تەنها راهێنان دەکەم و دەتوانم بڵێم خۆم گەیاندۆتەوە بە هاوڕێکانم لە راهێنانەکان، ئێستا زۆر باشم و لە پێکانەکەم چاک بوومەتەوە، لە راستیشدا پێکانەکەم بەو شێوەیە نەبوو کە هەندێک لە میدیاکان باسیان لێ دەکرد، زیاد لە پێویست گەورەیان کربۆوە.

بەیڵ لە یاری دوێنێ شەوی یانەکەی بەرامبەر یانەی مەلەگا لە نیوەی یاری بە دواوە توانی لە جێگای مۆراتا بەشداری بکات .

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە