راهێنەری نوێی هەڵبژاردەی تورکیا ناسێندرا

21-09-2021
سه‌فین ته‌ها @safintaha
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ

شتێفان کونتز، راهێنەری ئەڵمانی وەک راهێنەری نوێی هەڵبژاردەی تورکیا دیاریکرا و جێگەی شەنۆل گونەشی گرتەوە.

لە بارەگای یەکێتیی تۆپی پێی تورکیا و لە ناوچەی ریڤای ئیستەنبوڵ، شتێفان کونتزی ئەڵمانی وەک راهێنەری نوێی هەڵبژاردەی تورکیا پێشکێشی میدیاکان کرا.

هەڵبژاردەی تورکیا دوای ئەوەی بە ئەنجامێکی گەورە و شۆکهێنەر بە هەڵبژاردەی هۆڵەندا دۆڕا و 6 - 1 دۆڕان، بڕیاری هەڵوەشاندنەوەی گرێبەستی شەنۆل گونەشیاندا و لە کارەکەی دووریانخستەوە، ئەمەش پاش ئەوەی ئەرکی هەڵبژاردەکەی بۆ گەیشتن بە مۆندیالی 2022ـی قەتەری قورسکرد.

کونتز پێش ئەوەی بچێتە تورکیا و راهێنەرایەتیی هەڵبژاردە سوورە وەربگرێت، راهێنەری هەڵبژاردەی خوار تەمەن 21 ساڵانی ئەڵمانیا بوو.


 

گرێبەستی کونتز بۆ ماوەی سێ ساڵە، ئامانجەکەشی گەڕاندنەوەی هەڵبژاردەی تورکیایە بۆ مۆندیال لەدوای 20 ساڵ دابڕان، هاوکات حەمیت ئاڵتینتۆپی ئەستێرەی پێشووی هەڵبژاردەکەش وەک بەڕێوبەری تیپ دیاریکرا.

ئەو راهێنەرە تەمەن 58 ساڵانە پێشتر هێرشبەری هەڵبژاردەی ئەڵمانیا بووە و لە ساڵی 1995 یاریی بۆ یانەی بێشکتاشی تورکی کردووە لە شاری ئیستەنبوڵ و لەگەڵ ئەو یانەیەدا 9 گۆڵی تۆمارکردبوو.


کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە