گرانادا بارسێلۆنای تووشی شکستێکی دیکە کرد

 

لە سەرەتاوە هێرشەکانی گرانادا پلانەکەی ڤالڤێردییان شێواند، چونکە لە خولەکی 2 ، رامۆن عەزیز گۆڵی پێشەکەوتنی بۆ گرانادا تۆمار کرد. دوای ئەم گۆڵە، بارسێلۆنا نەیتوانی مەترسیی راستەقینە لەسەر گۆڵی گرانادا دروست بکات و ئەنجامی گێمی یەکەم بە پێشکەوتنی تیپی خاوەن یاریگا بە گۆڵێکی بێوەڵام کۆتایی هات.

ئەنجامەکە ڤالڤێردی ناچار کرد، لە گێمی دووەم پەنا بباتە بەر مێسی و لە سەرەتاوە بەشداری بە مێسی کرد، بەڵام ئەم کارتەی ڤالڤێردی نەیتوانی ئەنجامەکە یەکسان بکاتەوە. لە خولەکی 62 ڤالڤێردی بۆ راگرتنی هاوسەنگی لە هێڵی ناوەڕاست، بەشداریی بە ئەرتورۆ ڤیداڵ کرد، بەڵام دوای 4 خولەک لێدانی سزا لەسەر بارسا هەژمار کرا، دوای ئەوەی تۆپ بەر دەستی ڤیداڵ کەوت، ئەلڤارۆ ڤادییۆ لە خولەکی 66 گۆڵی دووەمی بۆ گرانادا تۆمار کرد، تاوەکو دوایین خولەک بەرگرییان لە ئەنجامە کرد و بە 2-0 توانییان بارسێلۆنا تووشی دووەم شکست بکەن لەم وەرزەدا.

بەم ئەنجامە و دوای گەڕی پێنجەمی لالیگا، یانەی گرانادا بە کۆکردنەوەی 10 خاڵ هاتە پێشەنگی ریزبەندی، هەرچی بارسێلۆنایشە خاوەنی 7 خاڵە.