دیار رەحمان بۆ چارەسەکردنی نەخۆشییەکەی دەچێتە ئەڵمانیا

21-09-2018
سامان وڵاتژێری @samanwllatzheri
نیشانەکردن دیار رەحمان، یاریزانی پێشووی هەولێر
A+ A-

رووداو - هەولێر

دیار رەحمان، یاریزانی کورد دوای ماوەیەکی زۆر ناڵاند بەدەست نەخۆشییەکی دەگمەنەوە بۆ وەرگرتنی چارەسەر دەچێتە ئەڵمانیا.

دیۆ بەهۆی وەرنەگرتنی ڤیزاوە بارودۆخی لەماوەی رابردوودا بەرەو خراپی رۆیشتبوو، بەڵام دواجار توانیی ڤیزای ئەڵمانیا وەربگرێت و ئەمڕۆ هەینی 2018-9-21 بەرەو ئەو وڵاتە بەڕێدەکەوێت بۆ وەرگرتنی چارەسەر بۆ نەخۆشییەکەی.

دیار رەحمان ماوەیەکی زۆرە بەهۆی نەخۆشییەکی دەگمەنەوە لە یاریگەکان دوورکەوتووەتەوە، نەخۆشی یاریزانەکەش زۆرترین کاردانەوەی لە باشووری کوردستان بەدوای خۆیدا هێناوە، یاریزانەکانی هاوڕێی ئەو یاریزانەش لە رێگەی جیاوازە نزا بۆ دیار دەکەن بۆ ئەوەی بەسەڵامەتی بگەڕێتەوە و دوای چارەسەرکردنی نەخۆشییەکەی بگەڕێتەوە نێو یاریگەکان.

دیار رەحمان پێشتر بۆ یانەکانی هەلێر و برووسک یارییکردووە و 5 نازناوی خولی کوردستانی بەدەستهێناوە، لەگەڵ هەڵبژاردەی کوردستان بەشداریی لە جامی ڤیڤادا کردووە و لەگەڵ یانەی هەولێریش نازناوی خولی عێراقی بەدەستهێناوە.

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە