رووداو - ھەولێر
خانمە گۆرانیبێژی لوبنانی ئەلیسا لە گەشتێکی بۆ وڵاتی بەریتانیا ، لە شاری لەندەن چاوی بە یاریزان و ئەستێرەی یانەی چێڵیسی سیسک فابرێگاس دەکەوێت.
دوو وێنە کە لە تۆری کۆمەڵایەتی ئینستاگرام ئەلیسا بڵاویکردۆتەوە یەکێکیان لەگەڵ فابرێگاسی ئیسپانیە، وێنەی دووھەمیشی لەگەڵ چەند ھاورێیەکی نزیکی خۆیەی و فابرێگاسیش وێنەی خۆی و ئەلیسا و خێزانەکەی لە تۆری کۆمەڵایەتی ئینستگارم بڵاوکردۆتەوە و لەسەر وێنەکە نوسیویەتی کاتێکی خۆش لەگەڵ ئەلیسای گۆرانیبێژ و خێزانەکەم.
ئەمەش بۆ یەکەم جارە ئەلیسای گۆرانیبێژی لوبنانی لەگەڵ یەکێک لە بەناوبانگترین ئەستێرەکانی تۆپی پێ دەرکەوێت ئەویش سیسک فابرێگاسە .
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ