رووداو دیجیتاڵ
یانەی پاریس سانجێرمان، جێگرەوەی کیلیان ئێمپاپێ، یاریزانی پێشووی دۆزییەوە، و بەشێوەیەکی فەرمی گرێبەستی پێشکەشی ئامادێلا لوقمان، یاریزانی یانەی ئاتالانتا کردووە.
یانەی پاریس سانجێرمان، زیاتر لە 4 ساڵ هەوڵی دا بۆ ئەوەی رێگە نەدات کیلییان ئێمپاپێ بچێتە ریال مەدرید، بەڵام لە کۆتاییدا فلۆرێنتینۆ پێرێزی سەرۆکی یانەی ریال مەدرید، یاریزانەکەی پەلکێشی سانتیاگۆ بێرنابیۆ کرد، هەر بۆیە ناسر خلێفی بەوردی بەدوای جێگرەوەی یاریزانە فەرەنسییەکەدا دەگەڕێت و کارگێڕیی یانەکەی راسپاردووە گرێبەست پێشکەشی ئادامێلا لوقمانی یاریزانی یانەی ئاتالانتا بکەن.
یانەی پاریسی گرێبەستێکی بەبڕی 40 ملیۆن یۆرۆ پێشکەشی یانە ئیتاڵییەکە کردووە ، بۆ لوقمان 4.5 ملیۆن یۆرۆی وەک مووچە تەرخانکردووە.
لویس ئێنریکی، راهێنەری یانەی پاریس سانجێرمان، دوای رۆیشتنی کیلیان گوتی "من پێـم باشترە 3 یاریزان ساڵانە 50 گۆڵم بۆ تۆماربکەن نەک یاریزانێك بە تەنیا".
ئادامێلا لوقمان، وەرزی رابردوو یەکێك بوو لە باشترین یاریزانەکانی ئاتالانتا و لە یاریی کۆتایی یۆروپالیگدا هاتریکی لە بایەرلیڤەرکوزن تۆمارکرد و نازناوەکەی بۆ ئاتالانتا بەدەستهێنا.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ