رووداو دیجیتاڵ
کریستیانۆ رۆناڵدۆ، ئەستێرەی پۆرتوگالی و یانەی نەسڕی مەرجی هەیە بۆ مانەوە لە یانەکەدا.
رۆناڵدۆ دوای لەدەستدانی نازناوی جامی سوپەری سعودیە لە یاریی بەرامبەر یانەی هیلال، زۆر تووڕە بووە و ناڕازییە لەو دۆخەی یانەکە تێیدایە.
گرێبەستی رۆناڵدۆ لەگەڵ یانەکە لە کۆتایی وەرزی 2024-2025 لەگەڵ نەسڕ کۆتاییدێت، یاریزانەکە مەرجی هەیە بۆ ئەوەی لەگەڵ یانەکە بەردەوامبێت.
ماڵپەری کریشی پۆرتوگالی دەڵێت "رۆناڵدۆ لەگەڵ نەسڕ دڵخۆش نییە، بەتایبەت دوای ئەوەی بەرامبەر هیلال دۆڕان و ئەو ئێستا پێی وایە یانەکەی توانای رکابەریکردنی هیلالی نییە لە رکابەرییەکانی نێوخۆدا."
سەرچاوەکە ئاماژەی بۆ ئەوە کردووە، کریستیانۆ پەیوەندیی بە لیژنەی گواستنەوەی یاریزانان بۆ خولی سعودیە کردووە و پێی راگەیاندووە، ئەگەر لیستی یاریزانەکانی نەسڕ بەهێزتر نەکرێت، بیر لە بەجهێشتنی یانەکە دەکاتەوە.
جگە لەوە رۆناڵدۆ داوای گواستنەوەی یاریزانی نوێ دەکات، بۆ ئەوەی نەسڕ لە وەرزی نوێدا رکابەری لەسەر بەدەستهێنانی نازناوەکان بکات.
رۆژی پێنجشەممە یارییەکانی وەرزی نوێی خولی سعودی دەستپێدەکەن، یانەی نەسڕ لە یەکەم یارییدا بەرامبەر یانەی رائد یاری دەکات.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ