داهاتووی یاریزانێکی ریال مەدرید دیارنییە

21-08-2024
سامان وڵاتژێری @samanwllatzheri
نیشانەکردن ریال مەدرید
A+ A-
 
روودو دیجیتاڵ

یاریزانێکی یانەی ریال مەدرید چاوەڕێی یەکلاکردنەوەی داهاتووکەی دەکات و چەند یانەیەکیش چاودێری دۆخی یاریزانەکە دەکەن.

دانی سێبایۆس، چەند وەرزێکە لە ریال مەدریدە، بەبێ ئەوەی بەشێوەی سەرەکی بەشداری لە یارییەکاندا بکات، ئێستا یاریزانەکە دەیەوێت داهاتووی خۆی یەکلابکاتەوە، بەڵام هێشتا هیچ دەستەوارەیەک پێشکێشی یاریزانەکە نەکراوە کە متمانەی بۆ دروستبکات لە ریال مەدرید بڕوات.
 
ماڵپەرێ رێلیڤۆی ئیسپانی دەڵێت "لە قەتەر و سعودیە دەستەوارە بۆ یاریزانەکە هەن، هەردوو یانەی ئاتلێتیکۆ مەدرید و ریال بێتیس رکابەری لەسەر گواستنەوەی یاریزانەکە دەکەن، بەڵام کەسیان بەتەواوی نەهاتوونەتە پێشەوە."
 
لە هەمان کاتدا سێبایۆس لە ژووری جلگۆڕینی یانەی ریال مەدریددا یاریزانێکی خۆشەویستە و هێشتا یاریزانەکە لەلایەن یانەکەوە گرنگی پێدەدرێت.
 
داڤیدی ئەنچێلۆتی، یاریدەدەری راهێنەری یانەی ریال مەدرید هەڵسەنگاندن بۆ هەموو یارییەکانی ریال مەدرید دەکات و لە دۆخی سەختی ژووری جلگۆڕین تێدەگات، ئەو پێی وایە سێبایۆس یەکێکە لەو یاریزانانەی دەتوانێت لە یارییە گرنگەکاندا هاوکاریی یانەکە بکات.
 
ئەنچێلۆتی هەمیشە پاڵپشتی دانی سێبایۆس دەکات، کاتێک قسە لەبارەی یاریزانەکەوە دەکات، بەڵام وەکو کردەیی یاریزانەکە زۆر لە یاریگەدا نابینرێت، بۆیەش هێشتا داهاتووی ئەو یاریزانە بەتەواوی لەگەڵ لۆس بلانکۆس دیارنییە.

 

دانی سێبایۆس

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە