ڤیدیۆ؛ ریڤەرپلەیت دۆڕا

رووداو دیجیتاڵ

یانەی ریڤەرپلەیتی ئەرجەنتینی، کە پێشوەختە نازناوی خولی ئەرجەنتینی مسۆگەر کردووە، لە جامی خولی ئەرجەنتیندا تووشی شکست بوو.
 
ریڤەرپلەیت لە دەرەوەی یاریگەی خۆیدا بووە میوانی یانەی ئەرجەنتینۆس جونیۆرز و بە سێ گۆڵ بەرامبەر بە دوو گۆڵ پێیدۆڕا.
 
مارکۆ دی سیزار 11 خولەکی پێویست بوو بۆ ئەوەی ئەرجەنتینیۆس بکاتە خاوەنی گۆڵی یەکەم. بەڵام ئەگۆستین پالاڤیسینیۆ لە خولەکی 27 ئەنجامەکەی بۆ ریڤەرپلەیت یەکسانکردەوە.
 
ئیزیکوێل بارکۆ لە خولەکی 41 گۆڵی دووەمی ریڤەرپلەیتی تۆمارکرد.
 
باشترین یاریزانی یارییەکە لوسیانۆ گۆندۆی یاریزانی ئەرجەنتینیۆس جۆنیۆر بوو، کە دوو گۆڵی تۆمارکرد، یەکێک لە خولەکی 44 و دووەمیشیان سێیەم گۆڵی بردنەوە بوو، کە لە خولەکی پەنجا و حەوت تۆڕی گۆڵی ریڤەرپلەیتی هەژاند.
 
لەم یارییەدا ریڤەرپلەیت لێدانێکی سزای لەدەستدا، کە ئیزکیێل بارکۆ پێش کۆتایی گێمی یەکەم سەرکەوتوو نەبوو لە چێبەجێکردنی.