ڤیدیۆ؛ سانتۆس 3 خاڵی گرنگی بەدەستهێنا

21-08-2023
ئیحسان تاهیر
سانتۆس 2-1 گرێمیۆ
سانتۆس 2-1 گرێمیۆ
نیشانەکردن یانەی سانتۆس خولی بەرازیل
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ

 

یانەی سانتۆس 3 خاڵی بەنرخی بەدەستهێنا کە یارمەتیدەر دەبێت بۆ هەوڵەکانی بۆ دوورکەوتنەوە لە شوێنی مەترسیداری دابەزین.
 
لە گەڕی 20ـی خولی تۆپی پێی بەرازیلدا، سانتۆس بە دوو گۆڵ بەرامبەر بە گۆڵێک لە گرێمیۆی میوانی بردەوە.
 
گرێمیۆی میوان لە خولەکی چل و شەشەمدا بە گۆڵێک کە فرانکۆ کریستاڵدۆ تۆماریکرد، پێشکەوتنی بەدەستهێنا.
 
سانتۆس وەڵامی گۆڵەکەی دایەوە و گۆڵی یەکسانبوونەکەی لە خولەکی 63 لەلایەن مارکۆس لیۆناردۆوە تۆمارکرا.
 
لە خولەکی 90 خولیۆ فۆرش گۆڵی بردنەوەی بۆ سانتۆس تۆمارکرد، و گرێمیۆ یارییەکەی بە 10 یاریزان تەواوکرد، دوای ئەوەی ناوبژیوان با کارتی سوور ریناڵدۆ مانوێل دا سیلڤای دەرکرد.
 
یارییەکە بە بردنەوەی سانتۆس بە دوو گۆڵ بەرامبەر بە گۆڵێک کۆتاییهات، کە ئەم بردنەوەیە یارمەتی سانتۆسی دا بە 21 خاڵ لە 20 یارییدا بۆ پلەی حەڤدەمی ریزبەندیی بەرزبێتەوە، گرێمیۆش بە 33 خاڵ لە 19 یارییدا پلەی پێنجەمی گرتووە.

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە