یانەی ئەهلی سعودی دەیەوێت پاسەوانەکەی مێسی بباتە یانەکەی

21-08-2023
سامان وڵاتژێری @samanwllatzheri
نیشانەکردن دی پاوڵ ئەهلی ئاتلێتیکۆ مەدرید گواستنەوەی یاریزانان
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ

یانەی ئەهلی سعودی، گواستنەوەی ئەستێرەیەکی ئەرجەنتینی کردووەتەوە ئامانج و دەیەوێت بەر لە داخستنی دەرگای گواستنەوەی ئەم هاوینە یاریزانەکە بباتە ریزەکانی.
 
بەپێی راپۆرتە رۆژنامەڤانییەکانی سعودیە و ئیسپانیا، یانەی ئەهلی سعودی دەیەوێت رۆدریگۆ دی پاوڵ، ناوەڕاستکاری ئەرجەنتینی و یانەی ئاتلێتیکۆ مەدریدی ئیسپانی بباتە ریزەکانی، بۆ ئەوەی هێڵی ناوەڕاستی یانەکەی بەهێزتر بکات، بۆ ئەوەش یانەکە هەنگاوەکانی دەستپێکردووە.
 
فابریزیۆ رۆمانۆ، لەبارەی هەواڵەکەوە دەڵێت "هەنگاوەکانی ئەهلی بۆ گواستنەوەی دی پاوڵ، دوای ئەوە دێن کە یانەکە سەرکەوتوو نەبوو لە گواستنەوەی پیۆتەر زێلینسکی، یاریزانی یانەی ناپۆلی و هەرچەند گفتوگۆکان لەگەڵ ئاتلێتیکۆ مەدرید ئاسان نابن، بەڵام ئەهلی جیددییە لە گواستنەوەی ئەو یاریزانە."
 
رۆدریگۆ دی پاوڵ، تەمەنی 29 ساڵە، گرێبەستەکەی لەگەڵ ئاتلێتیکۆ مەدرید سێ ساڵی ماوە و لە هاوینی 2026 کۆتاییدێت، ئێستا نرخی یاریزانەکە لە بازاڕی گواستنەوەی یاریزاناندا دەگاتە 40 ملیۆن یۆرۆ.
 
یانەی ئەهلی دوای گەڕانەوەی بۆ نێو رکابەرییەکانی خولی سعودی، گۆڕانکارییەکی گەورەی کردووە، هەریەک لە رۆبێرتۆ فیرمینۆ، ریاز مەحرز، ساینت ماکسیمین، ئێدوارد مێندی، رۆجێر ئیبانێز و مەریح دەمیرال پەیوەندییان بە ریزەکانی یانەکەوە کردووە و ماتیاس یەسلێی راهێنەری لاوی ئەڵمانی راهێنەرایەتیی یانەکە دەکات.




کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

ئامادەبوونی هاندەران لە ستۆدیۆی تایبەتی رووداو بۆ رووماڵی یارییەکانی یۆرۆی 2024. وێنە: بڵند تاهیر - رووداو

بینەرانی رووداو بوونە براوەی یۆرۆ 2024

بینەرانی رووداو بەشێوەیەکی زۆر ئینتراکتیڤ بەشدارییان لە بەرنامەکانی رووداو دا کرد، بۆ نیشاندانی بۆچوون و پێشبینییەکانیان، بە ملیۆنان تێچێن (کۆمێنت) بەشدارییان لەگەڵ بەرنامەی (ستۆدیۆی یۆرۆ)ی رووداو دا کرد. 84 بینەری رووداو لە پارێزگا جیاوازەکانی کوردستان بوونە براوەی خەڵاتەکانی رووداو. خەڵاتەکانیش بەوشێوەیە بوون:( یەک ئۆتۆمبێل، 23 تەلەڤزیۆن، 23 لیرەی زێڕ، 28 ئایپاد، 20 مۆبایلی زیرەک، 12 دەست کەلوپەلی نێوماڵ).