ڤیدیۆ؛ پۆرتۆ سێیەم بردنەوەی لەسەریەکی تۆمارکرد

 
رووداو دیجیتاڵ

لە یاریی لووتکەی خولی پۆرتوگالدا یانەی پۆرتۆ سەرکەوتنی بەرامبەر سپۆرتینگ لیشبۆنە بەدەستهێنا.
 
لە رکابەرییەکانی گەڕی سێیەمی خولی پۆرتوگالدا، یانەی پۆرتۆ لە یاریگەی دراگاو بەرامبەر سپۆرتینگ لیشبۆنە یارییکرد و بە سێ گۆڵی بێبەرامبەر یارییەکەی بردەوە.
 
لە خولەکی 42 ئیڤانێلسۆن گۆڵی پێشکەوتنی بۆ خاوەن یاریگە تۆمارکرد.
 
لە نیوەی دووەمدا پۆرتۆ باشتر یارییکرد و درێژەی بەهێرشەکانیدا، لە خولەکی 77 ماتیۆس ئوریبێ بەلێدانی سزا گۆڵی دووەمی خاوەن یاریگەی تۆمارکرد.
 
9 خولەک دوای ئەو گۆڵە گالینۆ هەر بە لێدانی سزا پۆرتۆی کردە خاوەنی سێ گۆڵ، یارییەکە بەو ئەنجامە بە سێ گۆڵی بێبەرامبەر کۆتاییهات و خاوەن یاریگە سێ خاڵی دیکەی بەدەستهێنا.
 
پۆرتۆ بەم بردنەوەیە سێیەم بردنەوەی تۆمارکرد و بە 9 خاڵ پێشەنگی ریزبەندی خولەکەیە، سپۆرتینگ لیشبۆنە 4 خاڵی لە 3 یارییدا هەیە.