ریال مەدرید دەیەوێت مارسێلۆ بگەڕێنێتەوە

21-08-2022
ئیحسان تاهیر
نیشانەکردن مارسێلۆ ریال مه‌درید
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ

 

راپۆرتە رۆژنامەڤانییەکان لە ئیسپانیا، رووگەی نوێی مارسێلۆی یاریزانی بەرازیلی و ئەستێرەی پێشووی ریال مەدرید ئاشکرا دەکەن، کە لە هاوینی ئەمساڵدا گرێبەستەکەی لەگەڵ مێرینگێ کۆتایی هات.
 
مارسیلۆی تەمەن 34 ساڵ، دوای 16 ساڵ یاریکردن لە یاریگای سانتیاگۆ بێرنابیۆ، ریزەکانی یانەی ریال مەدریدی بەجێهێشت، پاش ئەوەی لەو ماوەیەدا هەموو شتێكی لەگەڵیدا بەدەستهێنا.
 
بەپێی راپۆرتە رۆژنامەڤانییەکان ئەگەری ئەوە هەیە مارسێلۆ لە ماوەی داهاتوودا لە ئیسپانیا بەردەوام بێت، بەڵام لە خولی پلە دوودا، کە دەستەوارەیک لە لایەن یانەی لاس پاڵماسەوە پێشکەشی کراوە.
 
ئەو سەرچاوانە ئاماژەیان بەوەشکردووە، لە ئێستاوە گفتوگۆ لە نێوان یانەکە و بەرگریکارە بەرازیلییەکە هەیە، و ئەگەری ئەوە هەیە رێککەوتنێک لەنێونیاندا واژۆ بکرێت.
 
ئەمە لە کاتێکدایە کە چەند رۆژێکە میدیاکانی ئیسپانیا و فەرەنسا، باس لەوە دەکەن کە مارسێلۆ لە لایەن یانەی نیسی فەرەنسیشەوە دەستەوارەیەکی پێگەیشتووە، کە دەکرێت یاریزانی بەرازیلی بچێتە ئەو یانەیەی کە وەرزی رابردوو لە پلەی پێنجەمی ریزبەندیی خولی فەرەنسادا بوو، هەروەها بلیتی بەشداریکردن لە یۆرۆپالیگی بەدەستهێناوە.
 
لای خۆیەوە یانەی ریال مەدرید تاوەکو ئێستاش چاودێری پێشهاتەكانی چارەنووسی مارسیلۆ دەكات، بەو پێیەی دەرگای یانەكەی بۆ كرایەوە بۆ ئەوەی جارێكی دیکە بگەڕێتەوە، بەڵام وەك یاریزان نا، بەڵكو بە ئەركێکی دیکەوە.

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە