ڤیدیۆ؛ لایپزیگ سەرکەوتنێکی گەورەی بەدەستهێنا

رووداو دیجیتاڵ

یانەی لایپزیگ دوای ئەوەی لە گەڕی یەکەمی بوندێسلیگادا تووشی شکست بوو، ئەمجارە لە یەکەم یاریی گەڕی دووەمدا سەرکەوتنێکی ئاسان و گەورەی بەدەستهێنا. 

لایپزیگ لەسەر یاریگەی خۆیدا میوانداری شتوتگارتی کرد و بە 4 گۆڵی بێبەرامبەر لێیبردەوە، کە دۆمینیک سزۆبۆسزلای لە خولەکی 38 گۆڵی یەکەمی بۆ لایپزیگ تۆمارکرد.

لە نیوەی دووەمدا تیپی خاوەن یاریگە بەهێزتر دەرکەوت و 3 گۆڵی دیکەی تۆمارکرد، لە رێگەی یاریزانان، ئێمیل فۆرسبێرگ لە خولەکی 46، دۆمینیک سزۆبۆسزلا لە خولەکی 52 و ئاندرێ سێلڤاش لە خولەکی 65 کە بەلێدانی سزا تۆماریکرد.

بەم ئەنجامە لایپزیک بە 3 خاڵ گەیشتە پلەی سێیەمی ریزبەندیی و شتوتگارتیش بە هەمان ژمارەی خاڵ گەڕایەوە پلەی حەوتەم.