کۆتینیۆ لەبارەی داهاتووی خۆی و یاریی کۆتایی چامپیۆنزلیگ قسەدەکات

21-08-2020
سامان وڵاتژێری @samanwllatzheri
نیشانەکردن فیلیپ کۆتینیۆ
A+ A-


رووداو دیجیتاڵ

فیلیپ کۆتینیۆ، ئەستێرەی بەرازیلی و یانەی بایرن میونشن دەڵێت، هەموو بیرکردنەوەی لای یاریی کۆتایی چامپیۆنزلیگە و لەبارەی یارییەکەوە قسەی لەگەڵ نەیمار نەکردووە.

کۆتینیۆ لە لێدوانێکی رۆژنامەڤانیدا گوتی، یاریی کۆتایی بەرامبەر پاریس سانجێرمان زۆر سەرنجڕاکێش دەبێت، پێویستە زۆر بەباشی خۆمان بۆ یارییەکە ئامادەبکەین، کە چەند رۆژی کەمی داهاتوومان لەپێشە.

یاریزانە بەرازیلییەکە لەبارەی رووبەڕووبوونەوەی نەیماری هاوڕێی لە یاریی کۆتاییدا دەڵێت، پێشتر لە بارەی یارییەکەوە قسەی لەگەڵ نەیمار نەکردووە، بەڵام بە دڵنیاییەوە هەردووکیان بیریان لای یانەکانیان دەبێت، پاریس سانجێرمان تیپێکی جوانە و بەدڵنیاییەوە بەباشی بۆ یاریی کۆتایی ئامادەدەبێت و پێویست ناکات لەبارەی نەیماریشەوە قسەبکەین، هەمووان ئەو بەباشی دەناسن و دەزانن ئەو نایابە.

لە وەڵامی پرسیارێکدا لەبارەی داهاتووی خۆی و گەڕانەوەی بۆ بارسێلۆنا، کۆتینیۆ گوتی، هەموو بیرکردنەوەی لای خولی یانە پاڵەوانەکانی ئەوروپایە، لەبەردەم هەلێکی زۆرباشداین بۆ بردنەوەی نازناوەکە، دڵخۆشم کە لە یاریی کۆتایی چامپیۆنزلیگم و ئەمە ئێستا هەموو بیرکردنەوەی منە.

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە