یانەی شورتە لە قاهیرەیە

21-08-2020
محەممەد کارێزی
A+ A-

رووداو دیجیتال 

کەمپی راهێنانی تیپی تۆپی پێی یانەی شورتە لە شاری قاهیرەی پایتەختی میسر دەستیپێکرد، کە بەمەبەستی ئامادەکاری بۆ خولی یانە نایابەکانی عێراق و خولی یانە پاڵەوانەکانی ئاسیا روویانکردە ئەو وڵاتە.

یانەی شورتە بەر لە گەشتکردنی بۆ میسر، ماوەی دوو هەفتە لە بەغدا لەناو راهێنانێکی چڕدابوو بەسەرپەرشتی عەبدولغەنی شەهد، بریاریش وایە کەمپی راهێنانی تیپەکە لە قاهیرە 20 رۆژ بەردەوام بێت. 

عەلا بەحرلعلوم، سکرتێری یانەی شورتە لە لێدوانێکی تایبەت بە تۆڕیی میدیایی رووداو رایگەیاند " راهێنانەکانمان بۆ بەهێزکردنی ئاستی یاریزانانە و چوار یاری دۆستانەش لەگەڵ یانەکانی قاهیرە ئەنجامدەدەین، هەروەها رۆژانە لە دوو کاتی جیاوازدا ئامادەکارییەکی باش دەکەین". 

یانەی شورتە، لە کۆمەڵەی یەکەمی خولی یانە پاڵەوانەکانی ئاسیا یاری لەگەڵ یانەکانی ئیستیقلالی ئیرانی، ئەهلی سعودی، وەحدەی ئیماراتی دەکات، دوای دوو گەڕ لە یارییەکان یانەی شورتە خاڵێکی هەیە و لە پلەی کۆتایی ریزبەندە.

رۆژی 14ی سێپتێمبەر لە گەڕی سێیەمی خولی یانە پاڵەوانەکانی ئاسیا، یانەی شورتە رووبەرووی یانەی ئەهلی سعودی دەبێتەوە.

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە