رێبێری بۆ پەیوەندیکردن بە فیۆرێنتینا لە فلۆرانسایە


رووداو - هەولێر

فرانک رێبێری، ئەستێرەی تۆپی پێی فەرەنسا و پێشووی یانەی بایرن میونشن بۆ پەیوەندیکردن بە ریزەکانی یانەی فیۆرێنتینا گەیشتە فلۆرانسا.

رێبێری بەدرێسێکی یانە ئیتالییەکەوە لە فرۆکەخانەی فلۆرانسا دابەزی و لەلایەن بەرپرسانی یانەی فیۆرێنتینا پێشوازیی لێکرا.

رێبێری چەند رۆژێک لەمەوبەر لە پۆستێکدا رایگەیاندبوو، لە ئەنجامدانی تاقیکردنەوەیەکی نوێ نزیکبووەتەوە.



بەپێی راپۆرتە رۆژنامەڤانییەکان، گرێبەستی ئەستێرە فەرەنسییەکە لەگەڵ یانەی فیۆرێنتینا بەرامبەر 4 ملیۆن یۆرۆ واژۆدەکرێت و یاریزانەکە بۆ ماوەی دوو ساڵ لە ریزەکانی یانەکەدا یارییدەکات.

رێبێری دوای ئەنجامدانی پشکنینە پزیشکییەکان چەند کاژێرێکی دیکە بەفەرمی وەک یاریزانی نوێی یانەی فیۆرێنتینا رادەگەیێندرێت.

رێبێری لەگەڵ بایرن میونشن 273 یاریی ئەنجامدا، 24 نازناوی لەگەڵ یانەکە بردەوە و ژمارەیەکی پێوانەیی بەدرێسی یانەکەوە تۆمارکرد، ساڵی 2013 لەگەڵ یانەکە بووە پاڵەوانی خولی یانە پاڵەوانەکانی ئەوروپا.