بەفەرمی: زاپاکۆستا چووە یانەی رۆما

یانەی رۆمای ئیتاڵی بە فەرمی واژۆکردنی گرێبەستی  لەگەڵ داڤید زاپاکۆستا  راگەیاند

زاپاکۆستا، یاریزانی یانەی چێڵسی بەشێوەی خواستن و بۆ ماوەی ساڵێک لە یانەی رۆما یاریی دەکات، هاوکات یانە ئیتاڵییەکە مافی ئەوەی هەیە، ئەگەر ئارەزوو بکات، گرێبەست لەگەڵ بەرگریکارە تەمەن 27ساڵییەکەی هەڵبژاردەی ئیتاڵیا بکات.

دوای گەیشتنی بە فڕۆکەخانەی رۆما و لە یەکەم لێدوانیدا زاپاکۆستا گوتی "من زۆر بەپەرۆشم کە گەڕامەتەوە نیشتمانی خۆم. واهەست دەکەم ئێرە ماڵی منە، بەباشی لە خۆشەویستی و پەرۆشی هاندەرانی رۆما تێدەگەم، یانەی رۆما تیپێکی گەنجە و دەتوانین کاری گەورە ئەنجام بدەین".

هاوینی 2017 لەسەر داوای ئەنتۆنیۆ کۆنتی راهێنەری پێشووی چێڵسی بەرپرسانی یانەکە گرێبەستیان لەگەڵ  زاپاکۆستا واژۆ کرد، بەبەهای 28 ملیۆن دۆلار کە ئەوکات لە یانەی تۆرینۆی ئیتاڵی یاریی دەکرد.