نیس بریاری کۆتایی لەسەر بالۆتێلیدا

21-08-2018
هێژا خەسرەو
نیشانەکردن ماریۆ بالۆتێلی ئیتاڵیا فەرەنسا نیس
A+ A-

رووداو - هەولێر

یانەی نیس سەرجەم دەنگۆکانی لەسەر ماریۆ بالۆتێلی کۆتاییپێهێنا و بەفەرمی مانەوەی یاریزانە ئیتاڵییەکەی لە یانەکەی راگەیاند.

دوای ئەوەی دەنگۆی ئەوە بڵاوبووەوە، ماریۆ بالۆتێلی یانەی نیس بەجێدەهێڵێت و وێستگەی داهاتووشی خولی ئیتاڵیا دەبێت، بە فەرمی یانەی نیس ئەم دەنگۆیانەی کۆتاییپێهێنا و مانەوەی بالۆتێلی بۆ وەرزی 2018-2019 لە یانەکەیدا راگەیاند.

هێرشبەرە 28 ساڵانەکە ئەمساڵ لەلایەن یانەی ناپۆلییەوە گرنگییەکی زۆری پێدرا، بەڵام ماریۆ رایگەیاند بەهۆی دی لاورێنتسی سەرۆکی یانە ئیتاڵییەکە نەیتوانیوە پەیوەندیان پێوەبکات، ئەمە جگە لەوەی دوای ئەم هەواڵە یانەی مارسیلیای فەرەنسیش بە رژدی هەوڵی بۆ گواستنەوەی سوپەر ماریۆدا، بەڵام هەوڵەکانی شکستیهێنا و لە کۆتاییدا بالۆتێلی لە یانەی نیس مایەوە.

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە