کاریگەریی ئێمباپێ لە ریال مەدرید پێنج ئەوەندەی بێلینگهام بوو

7 کاژێر له‌مه‌وپێش
ئیحسان تاهیر
نیشانەکردن کیلیان ئێمباپێ جود بێلینگهام
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ

 

کیلیان ئێمباپێ، ئەستێرەی فەرەنسی کە بەم دواییە پەیوەندی بە یانەی ریال مەدریدەوە کردووە، کاریگەرییەکی زیاتری لە چاوەڕوانییەکان دروستکردووە، ئەمەش دوای تەنیا چەند رۆژێک لە پێشکەشکردنی لە یاریگای سانتیاگۆ بێرنابیۆ.
 
بەگوێرەی رۆژنامەی مارکای ئیسپانی، کاریگەری ئێمباپێ تەنیا لە ژمارەی فرۆشی درێسەکان نییە، یان ئەو ملیۆنەها دۆلارەی لێیەوە دەستدەکەوێت، بەڵکو سەرچاوەکانی ریال مەدرید و ئەو کۆمپانیایەی جلوبەرگ کە گرێبەستی لەگەڵدا کردووە ئاشکرایانکردووە، کاریگەرییەکانی چوونی ئێمباپێ زۆر زیاترە لە هەموو ئەو شتانەی کە ئەو دوو لایەنە تاوەکو ئێستا لە کاتی کارکردنیان پێکەوە بینیویانە.
 
ئەوان دەڵێن "هاتنی جود بێلینگهامی یاریزانی ئینگلیزیش بۆ یانەی ریال مەدرید جێگەی سەرنج بوو، بەڵام لەگەڵ دەستپێکردنی رکابەرییەکان و دوای تۆمارکردنی چەندین گۆڵ، ئینجا کاریگەرییەکەی بەباشی دەرکەوت".
 
بەگوێرەی ئەو سەرچاوانە "ئێمباپێ هەر لە کاتی گەیشتنی بۆ ریال مەدرید و ناساندنی 5 هێندەی یاریزانی پێشووی بۆرووسیا دۆرتمۆند کاریگەریی بازرگانی هەبووە".
 
رۆژنامەکە ئاماژەی بەوەشکردووە "دواکەوتن هەبوو لە گەیاندنی درێسەکانی ئێمباپێ، کە بەشێوەی ئۆنلاین دەفرۆشرێن، بەهۆی ئەوەی خواستێکی زۆر زۆری لەسەر بووە، ئەمە جگە لەوەی رۆژانە لە دەوروبەری فرۆشگای فەرمی یانەی ریال مەدرید نۆرەگرتن بۆ بەدەستهێنانی درێسەکەی کیلیان هەیە".
 
رۆژنامەی مارکای ئیسپانیا بڵاویکردەوە، مێرینگێ لە چەند رۆژی داهاتوودا سپۆنسەرێکی نوێ پێشکەش دەکات، ئەمەش بەهۆی سەرکەوتنە زۆرەکانی تیپەکەوە، جگە لە بوونی یاریزانە ئەستێرەکان لە ریزەکانیدا، کە دیارترینیان کیلیان ئێمباپێیە.

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە