خۆشەویستەکەی بارترا خۆی رووتدەکاتەوە

رووداو دیجیتاڵ
 
خۆشەویستەکەی پێشووی مارک بارترا، یاریزانی پێشووی یانەی بارسێلۆنا، تەنیا یەک هەفتە دوای جیابوونەوەی لە ئەستێڕە کەتەلۆنییەکە گرێبەستێکی سەیری واژۆکرد.
 
جێسیکا گۆیکۆچیا، خۆشەویستی پێشووی مارک بارترای یاریزانی پێشووی بارسێلۆنا و ئێستای ریال بێتیس، رایگەیاند بووەتە یەکێک لە مۆدێلەکانی گۆڤاری بەناوبانگی پۆرنی پلەی بۆی، تەنیا یەک هەفتە لەدوای ئەوەی کە مارک بارترا جیابوونەوەی لە کچە مۆدێلەکە رایگەیاند.
 
وێنە ورووژێنەرەکانی جێسیکا، کە لە گۆڤاری پلەی بۆی بڵاوبوونەوە، هاوکاتبوو لەگەڵ راگەیاندنی گرێبەستەکەی لەگەڵ ئەو گۆڤارە، کە لە هەمانکاتدا رێکلامێکیش بوو بۆ جلی مەلەوانی تایبەت بە براندی  گۆی کە جێسیکا خۆی خاوەنداریەتی دەکات.
 
جێسیکا و بارترا لە ساڵی 2021ـەوە پەیوەندی خۆشەویستییان هەبوو، بەڵام وادیارە جیابوونەوەکەیان چاوەڕوانکراو و بە پلان بووە، هەروەک ئابێل پیلانێس  رۆژنامەڤانی ئیسپانی  باسی لێوە کرد کە تاوەکو ئێستا نێوانیان باشە و هیچ کێشەیان نییە.
 
مارک بارترا ئەستێرەی پێشووی بارسێلۆنا، کاروانی وەرزشیی لە ئەکادیمیای لاماسیا دەستپێکرد و دواتر سەرخرا بۆ تیپی یەکەمی بارسێلۆنا،  پێنج جار بووەتە پاڵەوانی لالیگا، سێجار جامی ئیسپانیا و دوو جاریش چامپیۆنزلیگ، دواتر لە 2016 گواسترایەوە بۆ دۆرتموند و ئێستاش لە ریال بێتیس یاری دەکات.