ڤیدیۆ؛ مێسی خەڵاتی رێزلێنانی پێدرا

9 کاژێر له‌مه‌وپێش
سامان وڵاتژێری @samanwllatzheri
لیۆنێل مێسی
لیۆنێل مێسی
نیشانەکردن لیۆنێل مێسی
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ

یانەی ئینتەرمەیامی ئەمریکی خەڵاتی رێزلێنان دەداتە لیۆنێل مێسی، ئەستێرە و کاپتنی یانەکەی، بەبۆنەی گەیشتنی بە 45 نازناو لە کاروانی یارییکردنیدا.
 
بەرەبەیانی ئەمڕۆ بەر لە بەڕێوەچوونی یاریی نێوان هەردوو یانەی ئینتەرمەیامی و شیکاگۆ فایەر، لە رکابەرییەکانی خولی ئەمریکادا، یانەکە خەڵاتی رێزلێنانی دایە لیۆنێل مێسی، دوای ئەوەی نازناوی کۆپا ئەمریکای 2024ـی لەگەڵ هەڵبژاردەکەی بەدەستهێنا و ژمارەی نازناوەکانی لە کاروانی وەرزشیدا گەیاندە 45 نازناو، کە پێشتر هیچ یاریزانێک ئەو ژمارە زۆرەی نازناوی بەدەستنەهێناوە.
 
رێوڕەسمەکە بەشێوەیەکی سەرنجڕاکێش ئەنجامدرا، ژمارەیەکی زۆری منداڵ لەنێو یاریگەدا وێنەی جیاوازی دەستکەوتەکانی مێسییان بەدەستەوە بوو، دوای ئەوە لیۆ هاتە نێو یاریگە و لەلایەن خۆرخی ماس، هاوبەشی خاوەنداریەتیی یانەی ئینتەرمەیامی خەڵاتی رێزلێنانی دایە کاپتن و ئەستێرەی یانەکە.
 
ئینتەرمەیامی یارییەکەی بە دوو گۆڵ بەرامبەر گۆڵێک بردەوە، ژمارەی خاڵەکانی لە ریزبەندی خولەکەدا گەیاندە 53 خاڵ و پێنج خاڵ لە نزیکترین رکابەرییەوە دوورە.
 
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە