رووداو دیجیتاڵ
یانەی مانچێستەر سیتی ئینگلیزی، یەکەم یاریی دۆستانەی لە ئەمریکا وەک ئامادەکاری بۆ وەرزی نوێ بردەوە و سەرکەوتنی بەرامبەر کلەب ئەمریکا بەدەستهێنا.
بەرەبەیانی ئەمڕۆ مانچێستەر سیتی لە ئەمریکا رووبەڕووی یانەی کلەب ئەمریکای مەکسیکی بووەوە و یارییەکەی بە دوو گۆڵ بەرامبەر گۆڵێک بردەوە.
لە خولەکی 30 کیڤن دیبرۆین، ئەستێرەی بەلجیکی گۆڵی پێشکەوتنی بۆ ستیزنز تۆمارکرد و مانچێستەر سیتی پێشکەوت.
لە خولەکی 43 هێنری مارتن ئەنجامەکەی بۆ یانە مەکسیکییەکە یەکسانکردەوە، بەڵام پێشکۆتاییهاتنی نیوەی یەکەم دیبرۆین بە ئاسیستێکی جوانی ریاز مەحرز گۆڵی دووەمی تۆمارکرد و جارێکی دیکە مانچێستەر سیتی پێشخستەوە.
لە یارییەکەدا جولیان ئەلڤارێز، هێرشبەری ئەرجەنتینی یەکەم یاریی بەدرێسی مان سیتییەوە ئەنجامدا و ئێرلینگ هالاند بەشداریی نەکرد.
لە نیوەی دووەمدا هیچ گۆڵێکی دیکە نەکرا و مان سیتی یارییەکەی بە 2-1 بردەوە، بەرەبەیانی رۆژی 24ـی مانگ کاژێر 02:00 بەرامبەر بایرن میونشن یارییدەکات.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ