ڤیدیۆ؛ مانێ و دیلێخت یەکەم گۆڵی خۆیان بەدرێسی بایرنەوە تۆمارکرد

21-07-2022
سامان وڵاتژێری @samanwllatzheri
نیشانەکردن بایرن میونشن
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ

هەریەکە لە سادیۆ مانێ و ماتیاس دیلێخت، یاریزانانی نوێی یانەی بایرن میونشن یەکەم گۆڵی خۆیان بەدرێسی یانەکەوە تۆمارکرد و سەرکردایەتی تیپەکەیان کرد بۆ بردنەوەیەکی گەورە لە دی سی یونایتد.
 
لە یەکەم یاریی دۆستانەیدا، بایرن میونشن لە ئەمریکا بووە میوانی یانەی دی سی یونایتد کە وەین روونی راهێنەری نوێی ئەو یانەیەیە و باڤارییەکان بە 6-2 یارییەکەیان بردەوە.
 
دوای 5 خولەک یارییکردن، سادیۆ مانێ بەلێدانی سزا یەکەم گۆڵی خۆی بەدرێسی بایرن میونشنەوە تۆمارکرد و یانەکەی پێشخست، لە خولەکی 12 مارسێل سابیتزەر گۆڵی دووەمی تۆمارکرد، پێشکۆتاییهاتنی نیوەی یەکەمیش سێرج نابری گۆڵی دیکەی بۆ یانەی میوان تۆمارکرد.
 
لەسەرەتای نیوەی دووەمدا و لە خولەکی 47 ماتیاس دیلێخت لە یەکەم یارییدا بەدرێسی بایرن میونشنەوە گۆڵی چوارەمی بۆ تیپەکە تۆمارکرد، دوای چوار خولەک جۆشوا زیرکزی گۆڵێکی دیکەی تۆمارکرد و یارییەکە بووە 5-0، پاشان سکاگۆ سیمۆنسن و کو دیپیێترۆ دوو گۆڵیان بۆ دی سی یونایتد، بەڵام لە خولەکی 92 تۆماس مولەر وەڵامی دانەوە و بە تۆمارکردنی گۆڵی شەشەم، بایرن میونشنی کردە خاوەنی سەرکەوتنێکی گەورە و باڤارییەکان 6-2 یارییەکەیان بردەوە.
 
یاریی داهاتووی بایرن میونشن بەرەبەیانی رۆژی 24ـی مانگ بەرامبەر مانچێستەر سیتی دەبێت.
 
 


کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە