بەفەرمی سەرهەنگ موحسین چووە یانەیەکی بەغدا

21-07-2020
ئیحسان تاهیر
نیشانەکردن سەرهەنگ موحسین
A+ A-


رووداو دیجیتاڵ

سەرهەنگ موحسین، گۆڵپارێزی دیاری کورد و یانەی برایەتی بەفەرمی چووە یانەی ئەمانە بەغدای عێراقی.


گۆڵپارێزە کوردەکە لەلێدوانێکدا بە تۆڕی میدیایی رووداوی گوت، بۆ ماوەی یەک وەرز و لەگەڵ ئەگەری نوێکردنەوە، پەیوەندیی بە ریزەکانی یانەی ئەمانە کردووە بۆ ئەوەی وەرزی داهاتوو لە خولی عێراقدا یاریی بۆ یانەکە بکات، بەڵام ئامادەنەبوو بڕی گرێبەستەکەی ئاشکرابکات.

پێشتر ئیبراهیم ئەلنەسری، بەڕێوەبەری کارەکانی گۆڵپارێزەکە بە تۆڕی میدیایی رووداوی گوت، لەگەڵ دوو یانەی بەغدا لەسەر هێڵن، بۆ ئەوەی سەرهەنگ پەیوەندی بە یەکێک لە یانەکان بکات و وەرزی داهاتوو لە خولی عێراق بەرگری لە گۆڵەکەی بکات.

سەرهەنگ ئەوەشی بە رووداو گوت، جگە لەو یانەیە یانەی نەجەفیش دەستەوارەی پێشکێشکردبوو، بەڵام بەهۆی ئەوەی کە یانەی ئەمانە بەغدا لە پایتەختە و خاوەنی کارگێرییەکی باشە، ئەو یانەیەی هەڵبژاردووە، جگە لەوەش هێشتا دەستبەرداری خەونی یارییکردن بۆ هەڵبژاردەی عێراق نەبووە و دەیەوێت بگەڕێتەوە ریزەکانی هەڵبژاردەکە.

سەرهەنگ موحسین، ئەزموونێکی زۆری لە خولی عێراق هەیە، چوار نازناوی خولی عێراقی لەگەڵ یانەی هەولێر بردووەتەوە، لە ریزی هەڵبژاردەی ئۆڵیمپی و یەکەمی عێراق یارییکردووە، گۆڵپارێزی یانەی شورتە بووە و ئێستاش گۆڵپارێزی یانەی برایەتییە.

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە