ستیڤن جێرارد وازی لە یاریی نێودەوڵەتیی هێنا



رووداو – هەولێر

ئەمڕۆ ئێوارە ستیڤن جێراردی یاریزانی هەڵبژاردەی ئینگلتەرا، وازهێنانی یەکجارەکی لەیاریی نێودەوڵەتی راگەیاند.
 
ماڵپەڕی فەرمی یەکێتیی تۆپی پێی ئینگلیزی بڵاویکردەوە  ستیڤن جێراردی کاپتنی یانەی لیڤەرپوولی ئینگلیزی بەفەرمی وازهێنانی خۆی لە یاریی نێودەوڵەتی راگەیاند، ئەمەش دوای ئەنجامدانی ١١٤ یاریی بۆ هەڵبژاردەی سێ شێرەکە.

جێرارد لە لێدوانێکیدا گوتی: چێژێکی تایبەتی هەبوو کە نمایشی هەڵبژاردەی وڵاتەکەمم کردووە و ئێستا زۆر دڵتەنگم کە چیتر ناتوانم درێسی هەڵبژاردەکەی ئینگلتەرا بپۆشم، لەدوای وازهێنانەکەشم بێگومان پەیوەندییەکی باشم لەگەڵ یەکێتیی تۆپی پێی ئینگلیزیدا دەبێت و یارمەتییان دەدەم بۆ ئەوەی بەرەو پێشەوەبچن، هەروەها دەبێت سوپاسی خێزانەکەم بکەم کە پاڵپشتییەکی باشی من بوون لە سەرکەوتنەکانمدا".

جیرارد یەکەم یاریی نێودەوڵەتی ساڵی 2000  بەرامبەر هەڵبژاردەی ئۆکراینا بوو، بەشداریی چوار جامی جیهانی کردووە و دووجاریش بەشداربووە لە جامی وڵاتانی ئەوروپا، لە کۆی ئەو ١١٤ یارییەشدا ٢١ گۆڵی تۆمارکردبوو.